نزار سەلامی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-03-05-14:42:00 - کۆدی بابەت: 7929
نزار سەلامی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

نزار حسێن یەحیا ناسراو بە نزار سەلامی (بە ئینگلیزی: Nzar Salami) پێشکەشکار و هونەرمەند و ئەکتەرێکی کوردە و لە باشووری کوردستان دەژی. خاوەنی دەیان بەرهەمی تەلەڤزیۆنی و سینەمایی بەناوبانگە. برای هەردی سەلامی گۆرانیبێژی کوردە.

ژیان 

نزار حسێن یەحیا ناسراو بە نزار سەلامی ساڵی ١٩٧٨ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، تا قۆناغی دواناوەندی خوێندووە و لەبەر چەند هۆکارێک نەیتوانیوە خوێندن تەواو بکات، باوکی خەڵکی شاری بانەیە و بە سەلامی ناسراوە. دایکیشی شێخی سیرێییە و لە تەریقەتی نەقشبەندییە. لە منداڵییەوە حەزی بە ڕۆڵگێڕان بووە و بە (ژاڵە و بوکی ژێر دەواری رەش و لانەوازان) سەرسام بووە.

یەکەم کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ زنجیرە درامای (مەمی ئالان) کە نزار تێیدا ڕۆڵی مەمی دەبینی. جیا لە کاری سینەمایی پێشکەشکاری چەند پڕۆگرامێک بووە، وەک بەشی یەکەمی بەرنامەی من جیاوازم لە زاگرۆس تیڤی و بەرنامەی چەرخی بەخت لە کەناڵی کوردماکس.

هەروەها خاوەنی کۆمپانیایەکی بواری ڕیکلامکردنە.

فیلمەکان

  • کیلۆمەتر زیرۆ
  • ژانی گەل
  • سەمای ئەسپەکان
  • ھیوا
  • پەیکەری دڵ

دراما

  • هەنگاوەکانی سەر خۆڵەمێش
  • مەمی ئالان


سەرچاوەکان



483 بینین