میهران مودیری

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2022-04-08-17:20:00 - کۆدی بابەت: 8169
میهران مودیری

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

میهران مودیری ( بە ئینگلیزی: Mehran modiri، بە فارسی: مهران مدیری) دەرهێنەر، بەرهەمهێنەر، ئەکتەر، گۆرانیبێژ و پێشکەشکارێکی ئێرانییە، زیاتر بە ڕۆڵی کۆمیدی ناسراوە و کۆمیدیاکارێکی سەرکەوتووە.

ژیاننامە

میهران مودیری کۆتا منداڵی خانەوادەیەکی ٦ کەسییە کە لە بنەڕەتدا خەڵکی شاری ئەراکن، سێ برای لە خۆی گەورەتری هەیە. لە ڕێکەوتی ٧/٥/١٩٦٨ لە خێزانێکی کەم دەرامەتی باشووری تاران لەدایکبووە، لە تەمەنی منداڵی و نێوجەوانیدا کۆمەڵێک کاری کردووە وەک: دارتاشی، سەرتاشی، ئاسنگەری، میکانیکی و نانەوایی. بەهۆی بەشداریکردنی لە جەنگدا نەیتوانیوە خوێندن تەواوبکات.

لە ساڵی ١٩٩٠ ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە بە ناوەکانی فەرهاد و شەهرزاد. 

ژیانی هونەری

ساڵی ١٩٨٩ و لە تەمەنی شازدە ساڵییەوە بە شانۆ ئاشنا بووە، لە ساڵی ١٩٩٣ یەکەمین بەرنامەی کۆمیدی خۆی بۆ نەورۆز بەرهەمهێناوە، هەر لە ساڵی ١٩٩٣ بە کۆمەڵە نمایشێکی جیاواز چووەتە سەر شانۆ. سەرەتای ناوبانگی میهرانی مودیری هەر لە ساڵی ١٩٩٣دا بووە کە لە بەرنامەی (نەورۆز ٧٢) دا ڕۆڵی گێڕاوە، پاشان لە کۆمەڵە بەرنامەیەکی تر کە لە تەلەفزیۆن پەخش دەکرا بە ناونیشانی دەرهێنەر و ئەکتەر بەشداری کردووە.

بەرنامە و زنجیرەکان

کۆمەڵێک لەو زنجیرە و بەرنامانەی میهرانی مودیری کە لە شاشەی تەلەفزیۆنی ئێرانەوە پەخش کراون بە ڕیزبەندی:

  • مشتهای کوچک
  • حکایتها
  • پرواز ٧٨
  • نوروز ٩٣
  • باغ گیلاس
  • ساعت خوش
  • نوروز ٩٧
  • جەنگ ٩٨
  • ببخشید شما
  • بلاک ١٤
  • ٩٠ شب
  • طنز ٨٠
  • دردسرهای والدین
  • پاورچین
  • نقطەچین
  • جایزە بزرگ
  • شب‌های بررە
  • باغ مظفر
  • مرد هزار چهرە
  • مرد دوهزار چهرە
  • گنج مظفر
  • قهوه طلخ
  • در حاشیە
  • شوخی کردم
  • عطسە
  • دورهمی

دورهمی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی میهرانی مودیرییە کە لە ساڵی ٢٠١٥ یەکەم ئەڵقەی لێ پەخش کراوە، شێوازی بەرنامەکە لە وەرزی پێنجەمدا گۆڕا و بووە بەرنامەیەکی پێشبڕکێیی، تا ئێستا لە پەخش بەردەوامە و دەنگدانەوە و ناوبانگی باشی هەبووە.

سینەما

لەم فیلمە سینەماییانەدا ڕۆڵی گێڕاوە:

  • بمب خندە
  • دیدار
  • توکیو بدون توقف
  • همیشه پای یک زن در میان است
  • دایرە زنگی
  • پل چوبی
  • ساعت پنج عصر
  • ما همە با هم هستیم
  • رحمان ١٤٠٠
  • درخت گردو
  • خائن کشی

لە ساڵی ٢٠١٦ یەکەمین فیلمی سینەمایی خۆی بەرهەمهێناوە بە ناوی (ساعت پنج عصر) کە کاری دەرهێنەر، بەرهەمهێنەر، نوسەر و ڕۆڵگێرانی بۆ ئەنجام داوە.

فیلمی بمب خندە ساڵی ٢٠١١ لە دەرهێنانی خودی میهرانی مودیری لە چەشنی سیاسی و ئاسایشییە کە بەهۆی سەمای یەکێک لە ئەکتەرەکان بە ناوی بیژن بنفشەخواه هەروەها بوونی دەستەواژە و ئاماژەی سێکسی، کە لە یاساکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دزێو و دژەئەخلاقی لێکدەدرێتەوە مۆڵەتی پەخشی پێ نەدرا، بەڵام دواتر کەوتە ناو بازاڕی ڕەشی هونەری و بڵاوبوویەوە. 

فیلمی دار گوێز (بەفارسی: درخت گردو) لە ساڵی ٢٠٢٠ بەرهەمهێنراوە بە ڕۆڵگێڕانی میهرانی مودیری کە باس لە کیمیابارانکردنی شاری سەردەشت دەکات، و کەسایەتی دکتۆرێکی فارسی هەیە کە لە نەخۆشخانەی سەردەشت کار دەکات. فیلمەکە لە دەرهێنانی محمد حسین مهدویان و ڕۆڵگێڕانی پیمان معادییە و لە باشووری کوردستان پەخش کراوە.

مۆسیقا

  • لە ساڵی ١٩٨٩ ئەلبومی از روی سادگی (بە کوردی: لە ڕووی سادەییەوە) بڵاوکردەوە.
  • گۆرانی فیلمی سینەمایی (هم نفس)، زنجیرەکانی (شبهای بررە, باغ مظفر، قهوه تلخ و زعفرانی) وتووە.
  • لە ٢١ی ئاب و ٢٢ی ئابی ٢٠٠٠ لە تاوەری میلاد کۆنسێرتێکی ساز کردووە.

خەڵاتەکان

پاڵێوراو و براوەی زیاتر لە حەڤدە  خەڵاتی فیستیڤاڵە جیاوازەکانە لەوانە دکتۆرای شانازی زانکۆی ئەمریکان لیبرتی (بە ئینگلیزی:  American Liberty University) بۆ زنجیرەی قاوەی تاڵ (بە فارسی: قهوه تلخ).


سەرچاوەکان



235 بینین