عەزیز وەیسی

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-04-17-23:35:00 - کۆدی بابەت: 8296
عەزیز وەیسی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

عەزیز وەیسی (بە ئینگلیزی: Aziz Waisi)، گۆرانیبێژێکی کوردە، لە ساڵی ١٩٦٨ لە شارۆچکەی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، لە ئێستادا دانیشتووی جوانڕۆی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، عەزیز گۆرانی بە کوردی دەڵێت، چەند جارێکیش گۆرانی بە زمانی فارسی بڵاوکردۆتەوە، لە چەند هەڵبژاردنێکی پەرلەمانی کوردستان و عێراق بانگەشەی بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و لیستی کوردستانی کردووە، لە تەمووزی ٢٠٢٠ تووشی کۆرۆنا بووە و دواتر چاکبووەتەوە.

ئەلبوومەکانی

  • بەمو، ٢٠٠٦
  • سەهەند، ٢٠٠٧
  • سۆما، ٢٠٠٨
  • دیلان، ٢٠٠٩
  • سەما، ٢٠١٠
  • هەرزانە، ٢٠١٢
  • نەورۆز، ٢٠١٣


سەرچاوەکان



442 بینین