پکشنینی گشتی پیسایی

له‌لایه‌ن: - سارا محێدین - به‌روار: 2022-04-19-18:00:00 - کۆدی بابەت: 8316
پکشنینی گشتی پیسایی

ناوه‌ڕۆك

پکشنینی گشتی پیسایی چییە؟

پکشنینی گشتی پیسایی (بە ئینگلیزی: General Stool Examination) کە (Stool Test) و (Stool Analysis) یشی پێ دەگووترێت، پشکنینێکە کە لەسەر نموونەیەکی پیسایی ئەنجام دەدرێت و دەتوانێت زۆرێک لە کێشەکانی ڕێڕەوی هەرس بدۆزێتەوە. لەو کێشانەش: تووشبوون بە هۆکارەکانی نەخۆشی، بەدهەرسی و بەدمژینی خۆراک، شێرپەنجە.

ئەم پشکنینە بۆچی ئەنجام دەدرێت؟

باوترین هۆکار بۆ ئەنجامدانی ئەم پشکنینە ئەوەیە کە دیاری بکات ئاخۆ هیچ جۆرێکی بەکتریا، مشەخۆر یان کرم تووشی ڕیخۆڵەکانمان بوون؟
زۆرێک لەو وردە زیندەوەرانەی لە ڕیخۆڵەکانماندا دەژین بۆ هەرسکردنی ئاسایی پێویستن. ئەگەر ڕیخۆڵەکان تووشی بەکتریا، کرم یان مشەخۆری زیانبەخش بن، لەوانەیە ئەمە ببێتە هۆی هەندێک جۆر لە سکچوونی خوێناوی، پشکنینی پیساییش یارمەتی دۆزینەوەی هۆکارەکەی دەدات.

چ کاتێک پشکنینی پیسایی پێویستە؟

• هەبوونی ئازاری سک.
• سکچوونی دووبارە، بەتایبەت ئەگەر خوێن یان لینجە ماددەی تێدابوو.
• نەمانی ئارەزووی خواردن.
• هێڵنجدان و ڕشانەوە.
• تا
• سەرئێشە

ئەنجامەکانی پشکنینەکە چیمان پێ دەڵێت؟

ئاسایی:

• ڕەنگی پیسایی قاوەییە، نەرم و خۆگرتووە
• پیساییەکە خوێن، لینجە ماددە، کێم، ڕیشاڵی هەرسنەکراوی گۆشت، بەکتریای زیانبەخش، کەڕوو و مشەخۆری تێدانییە

نائاسایی:

• ڕەنگی پیسایی ڕەش، سوور، زەرد، سپی یان سەوزە.
• پیساییەکە زۆر شل یاخود ڕەق بێت.
• پیساییەکە خوێن، لینجە ماددە، کێم، ڕیشاڵی هەرسنەکراوی گۆشت، بەکتریای زیانبەخش، کەڕوو یان مشەخۆری تێدایە.

چ شتێک کاریگەری لەسەر ئەنجامەکان دروست دەکات؟

• بەکارهێنانی حەب و دەرمانی وەکوو: ئەنتی بایۆتێکەکان، دژە سکچوون، حەبی ئاسن، barium, bismuth, ascorbic acid, non-steroidal anti-inflammatory drugs (NSAIDs), magnesium
• تێکەڵبوونی میز، خوێنی سووڕی مانگانە، خوێنی مایەسیری یان ماددە کیمیاییەکانی سەر کلێنسی تەوالێت بە نموونەی پیساییەکە.
• پاک نەبوونی ئەو قوتووەی نموونەی پیساییەکەی تێ دەکرێت، بەرکەوتنی هەوا بە نموونەکە یاخود درەنگ گەیاندنی بە تاقیگە.


سەرچاوەکان



1417 بینین