گوندی گڵێجاڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-04-23-18:00:00 - کۆدی بابەت: 8367
گوندی گڵێجاڵ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گڵێجاڵ (بە ئینگلیزی: Glejal) گوندێکە کەوتووەتە ناحیەی بەمۆ لە شاری هەڵەبجەی هەرێمی کوردستان و ناوەندی ناحیەی بەمۆیە.

جوگرافیا

گڵێجاڵ لە باکوورەوە لەگەڵ گوندی قەڵپ، لە باکووری ڕۆژهەڵات لەگەڵ گوندی گمە، لە ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی گوندی پشتە، لە باشوور و باشووری ڕۆژاوا لەگەڵ لەگەڵ گوندی بەلەسۆ و لە بەشی ڕۆژاوا لەگەڵ ناحیەی مەیدان هاوسنوورە.

ناوی ھاوینەھەوارەکانی گڵێجاڵ

ھاوینەھەوارەکان ئەمانەن:

  1. پایزە ھەواران
  2. چنارەکان
  3. چەمی گل
  4. زەردەگڵ
  5. سماقە
  6. سەوەردە
  7. شێخ حەوشێ
  8. کانی پانکێ
  9. کانی خۆشک
  10. کەپرگە
  11. گڵێجاڵە بچکەلە
  12. گەچێن
  13. ناوتوان

ناوی باخەکانی گڵێجاڵ

  1. باخی ئەلیاخە
  2. باخی توەکانی چیاخوگان
  3. باخی چنارەکە
  4. باخی چەمی حەمەعەلی
  5. باخی زەردەگڵ
  6. باخی سماقە
  7. باخی سەوەردە
  8. باخی قەڵاگە
  9. باخی کامەران
  10. باخی کانی چنار
  11. باخی کانی خۆشک
  12. باخی گەچێن
  13. باخی گەورە
  14. کانی پانکە
  15. ھاڵی کامزی

کانی و کانیاو و بەھاراوەکانی گڵێجاڵ

  1. باخی کامەران
  2. بومەسڵی
  3. تەنگەکەرێ
  4. توەکانی چیاخوگان
  5. تۆزڕەکە
  6. چاڵی گورگەشەل
  7. چنارەکان
  8. چنارەکەی فتاحی دێ شاپە
  9. چەمی حمەعلی
  10. حەوزو بییەکە
  11. حەوزی ئاشەکۆنەکە
  12. حەوزی شێخ نیزامەدین
  13. حەوزی فەقیان
  14. حەوزی ملا ئەحمەد
  15. دار مازەڵەکە
  16. داری دەروێش
  17. داری محمود چاوەش
  18. زریسکەکەی گەرمەوشێ
  19. زەردگڵ
  20. ژاڵەکەی شێخ ساڵح
  21. سماقە
  22. سەوەردە
  23. سۆکاتەکە
  24. شانی کارێزەکە
  25. قوڵقوڵەو ناوھاڵ
  26. قۆتکە ڕەش
  27. کانی باخی گەورە
  28. کانی بنەوەنگەی قڵاگە
  29. کانی پانکێ
  30. کانی تەنگەکە
  31. کانی چنار
  32. کانی چەرمک
  33. کانی چەمی گلی ڕەزاوەیس
  34. کانی چێیگە
  35. کانی حمەڕەش
  36. کانی خۆشک
  37. کانی درێژ
  38. کانی دیوەخان
  39. کانی فەتحە
  40. کانی فەتحوڵای یوسف
  41. کانی قڵاگە
  42. کانی قەرک
  43. کانی قەمتەرەکە
  44. کانی قەمتەرەکەی چەمی گل
  45. کانی قوڵقوڵە
  46. کانی گەچێن
  47. کانی گورگیل
  48. کانی گویژ
  49. کانی گویژەکە (گڵێجاڵەبچکۆلە)
  50. کانی محمد
  51. کانی ملا محمود
  52. کانی مەڕ
  53. کانی مۆڵەکە
  54. کانی مۆمن
  55. کانی مێوەکە
  56. کانی ھەرمێکە
  57. کانی ھەسێرەکە
  58. کانی ھەنجیرەکەی مامۆ غفور
  59. کانی ھەنجیرەکەی ناوتوان
  60. کانی ھەواس
  61. کانی و زەردەڵەکە
  62. کەلی شێخ سمایل
  63. کوڵەی توتە
  64. کونەگەڕاو
  65. گەرماوەکەی دێ فاتە
  66. ملەکەوەلە
  67. میرزالە
  68. نادروەیس
  69. ناوتەروەکەی حاجی تۆفیق
  70. ھاڵاوەکەی گەرمەوشێ
  71. ھەرمێکانی شێخ عارف
  72. ھەوارگە قوڕینە

ھەسێرە ئاوەکان

  1. ھەسێرەکەی سۆفی فەتاح
  2. ھەسێرەکەی وەستا قادر
  3. ھەسێرەکەی سەوەردە
  4. ھەسێرەکەی کۆسی کانی توو
  5. ھەسێرەکەی سماقە
  6. ھەسێرەکەی کانی خۆشک
  7. ھەسێرەکەی کانی گورگیل
  8. ھەسێرەکەی چنارەکان
  9. ھەسێرەکەی تەنگەکەرێ
  10. ھەسێرە وشک
  11. ھەستێری شانی کارێزەکە

مێژوو

یەکێکە لە گوندە دێرینەکانی کوردستان، دەکەوێتە بەری ڕۆژھەڵاتی شاخی خۆشک، لەو ناوچەیە پێی ئەوترێت پشتکێو.

گوندەکە ئێستا ناوەندی ناحیەی بەمۆیە، لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانیدا سەر بەناوەندی قەزای گوڵعەنبەر (ھەڵەبجە) بووە، کە ئەوکات لە ڕووی کارگێڕییەوە ٢٧٦ گوند سەر بە ناوەندی قەزاکە بوون، دوای دروستکردنی ناحیەی سیروان (ناوەندەکەی گوندی کێلەسپی)، گوندەکە لەگەڵ دەیان گوندی تری سنوورەکەدا خرانە سەر ناحیەی سیروان، بپێی ئامارەکانی ساڵی (١٩٥٧–١٩٨٧) گەورەترین گوندی ناوچەکەی خۆی بووە لە ڕووی دانیشتوانەوە، بەڵام لە ١٩٧٨/١/٦ گوندەکە لەگەڵ دەیان گوندی تری ناوچەکانی شەمێران و تاوگۆزیی و ئیمامی گوندکانی تری ئەمڕۆی سەر بە ناحیەی بەمۆ بە نووسراوێکی کۆماری لە سیروان دابڕێنران و خرانە سەر دەربەندیخان، گوندەکە لە چوارچێوەی پڕۆسەی ڕاگواستنی ساڵی ١٩٧٧–١٩٧٨ کە ناسرابوو بە پشتێنەی ئاسایشی لەگەڵ بەشێک گوندەکانی تری سنوورەکە ڕاگوێزران بۆ ئۆردووگای زۆرەملێی زەڕایەن.

دوای ڕاپەڕینەکەی ساڵی ١٩٩١ بەشێک لە خەڵکی گوندەکە گەڕانەوە بۆ زێدی ڕەسەنی خۆیان و ئاوەدانیان کردووە، لە ساڵی ١٩٩٩ بە فەرمانی کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی سلێمانی گوندکە کرا بە ناوەندی ناحیەی بەمۆ، لە ساڵی ٢٠٠٠یشەوە بەڕێوەبەری ناحیەکەی دەستبەکاربووە، ئەوەی گرفت بوو ئەوەبوو کە بەشێک لە فەرمانگەکانی ناحیەکە سەربە قەزای دەربەندیخان بوون و بەشێکیان لە دوای پڕۆسەی ئازادی عێراقەوە خرانە سەر قەزای خانەقین، ئەوەش گرفتی ھاتوچۆی زۆری بۆ دروستکردن، ئەوە لە کاتێکدا خواستی دانیشتوانەکەی ئەوەبوو کە بگەڕێنەوە سەر ناحیەی سیروانی سەر بە ھەڵەبجە، دواجار دوای ھەوڵێکی زۆر لە ساڵی ٢٠١٥ گوندەکە لەگەڵ سیانزە گوندی تری سەر بە ناحیەکەدا گەڕێنراوەنەوە سەر ناحیەی سیروان.

ئێستا ناحیەی بەمۆ یەکێکە لەو چوار ناحیەی کە لەڕووی کارگێڕییەوە سەر بە پارێزگای ھەڵەبجەیە.

ژمارەی دانیشتوانی ناحیەکە نزیکەی ٢٠٠٠ کەسە.


سەرچاوەکان



782 بینین