بیارە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-04-23-18:23:00 - کۆدی بابەت: 8368
بیارە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بیارە (بە ئینگلیزی: Byara) ناحیەیەکە لە پارێزگای هەڵەبجە و دەکەوێتە ناوچەی هەورامان لە هەرێمی کوردستانناحیەی بیارە لە باکوورەوە لەگەڵ گوندستانی سیروانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە باشوورەوە لەگەڵ ناحیەی سیروان و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندستانی سیروان و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ ناحیەی خورماڵ هاوسنوورە. خەڵکەکەی لەسەر ئایینی ئیسلامن و بە شێوەزاری هەورامی قسە دەکەن. 

بیارە ناوچەیەکی گەشتیاری و کۆمەڵایەتی گرنگی هەورامانی لهۆنی عێراقە و ساڵانە هەزاران گەشتیار ڕوو لە ناوچەکە دەکەن. هەروەها خاوەنی خانەقای بیارەیە کە تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ سەدان ساڵ پێش ئێستا و ناوچەیەکی گرنگی ئایینییە. 

گوندەکانی ناحیەی بیارە

لە ٢٨ گوند پێکھاتووە.

  • بیارە (ناوەند)
  • باخەکۆن
  • بنجەودڕەی
  • بەڵخە
  • پاڵانیان
  • تاوێرە
  • تەوێڵە
  • جاوری
  • خارگێڵان
  • خەرپانی
  • دەرەتفێ
  • درەکێ
  • دەرەقەیسەر
  • دەرەی مەڕ
  • دەگاشێخان
  • دۆڵبیان
  • زەردەھاڵ
  • سەرگەت
  • سۆسەکان
  • کولیژی
  • گریانە
  • گەچێنە
  • گوڵپ
  • نارنجڵە
  • ھانەنەوتێ
  • ھانەودنی
  • ھاوار
  • ھەوارەکۆن

گەشتیاری

بیارە سەر بە پارێزگای هەڵەبجەیە و ناوچەیەکی سەوزی گەشتیارییە لە زۆربەی وەرزەکانی ساڵدا سەوزی خۆی لەدەست نادات هەر بۆیە لە زۆربەی وەرزەکانی ساڵ بەتایبەت وەرزی هاوین خەڵکێکی زۆر ڕوو لە بیارە دەکەن. خەڵکی ئەم ناحیە لە ڕێگەی کولتووری ناوچەکە و بەرهەمە خۆماڵییەکان خۆیان پیشانی ئەو گەشتیارانە دەدەن کە ڕوو لەوێ دەکەن. هەروەها کەشوهەوایەکی ئێجگار فێنک و ئاوێکی سازگاری هەیە.

خانەقا و كتێبخانەی خانەقای بیارە

خانەقای بیارە مێژوویەكی دێرینی هەیە لە پێگەیاندنی مامۆستایانی ئایینی و چەندین زانای ناودار لەو خانەقایەدا خزمەتیان كردووە، خانەقاكە دەكەوێتە ناوەڕاستی بیارە و لە ساڵی ١٨٨٥ لەلایەن شێخ عومەر زیائەدینی بیارەوە دروست کراوە، ڕۆژانە میوانداری کەسانێکی زۆر دەکات و چەندین فەقێ تێیدا دەخوێنن. دەوترێت لەم خانەقایەدا سێ تاڵەمووی پێغەمبەر () لەوێدا هەڵگیراوە.

كتێبخانەی خانەقای بیارە كە مێژووی دامەزراندنی بۆ سەردەمی دامەزراندنی خانەقاكە دەگەڕێتەوە لە ساڵی ١٨٨٥، زیاتر لە ٥٠٠ ناونیشانی كتێبی دەگمەن و جۆراوجۆری تێدایە كە ژمارەیەكیان هی سەد ساڵ پێش ئێستان بەڵام بەهۆی خزمەت نەكردن و پارێزگاری نەكردنیان بەشێكیان خەریکە تێدا دەچێت.

بەڕێوەبەری مەدرەسە و خانەقای بیارەی دەڵێت: "كتێبخانەی مەدرەسە و خانەقای بیارە پاش ساڵی دامەزراندنی خانەقاوە لە ساڵی ١٣٠٧ـی كۆچی (1885ی زایینی) دامەزراوە، دوای دامەزراندنی لە چەندەها شوێنەوە بە دیاری كتێبیان بۆ ناردووە، یەكێكە لەو شوێنانە مەدینەی منەووەرە بووە لە سعوودیە، گوتاربێژی ئەوێ كتێبی بە دیاری ناردووە بۆ خانەقای بیارە. لە ئێرانیشەوە چەندین جار كتێبی بۆ هاتووە. لە توركیا و ناوخۆی كوردستانیشەوە كتێبی جۆراوجۆری بۆ نێردراوە، ئەمەش بۆ زیندووهێشتنەوەی مەدرەسەكە و دەوڵەمەندكردنی كتێبخانەكەی بووە.


سەرچاوەکان



1617 بینین