کوردیی کولیایی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-04-28-04:44:00 - کۆدی بابەت: 8413
کوردیی کولیایی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کوردیی کولیایی ناوی یەکێک لە بنشێوەزارەکانی دیالێکتی کوردیی باشوورییە کە کوردەکانی ناوچەی سونقوڕ و کولیایی قسەی پێ دەکەن. کوردیی کولیایی ئەوەندە بە بنشێوەزاری کوردیی گەڕووسی نزیکە کە زۆر جار بە ناوی بنشێوەزاراوەی کولیایی-گەڕووسی دەناسرێتەوە. ھەروەھا ئەم بنشێوەزارە لەگەڵ بنشێوەزاری گەڕووسی، بە نزیکترین بنشێوەزارەکانی دیالێکتی کوردیی باشووری بە کوردیی ناوەندی بە ئەژمار دێن.

جوگرافیا

کوردیی کولیایی زمانی سەرەکی عێلی کولیاییە و لە ناوچەیەکی گەورەی پارێزگای کرماشان و کۆمەڵێک ناوچەی پارێزگای سنەدا قسەی پێ دەکرێت. سەرەکیترین شوێنی قسەکردن بە بنشێوەزارەکە ناوچەکانی سونقوڕ و کولیاییی پارێزگای کرماشان و شارستانی کامیارانە لە پارێزگای سنە.

کولیایی لەگەڵ کوردیی ناوچەکانی سەحنە و کەنگاوەر و کەرەند و دەهلران زۆر نزیکە، هەروەها کۆمەڵێک دەستەواژە و وشەی هاوبەشی لەگەڵ کوردیی کرماشانی-کەلهوڕی و کوردیی ئیلامی-فەیلی هەیە.


سەرچاوەکان



385 بینین