یاریزانی ناوەڕاست

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-05-06-21:26:00 - کۆدی بابەت: 8524
یاریزانی ناوەڕاست

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

یاریزانی ناوەڕاست یان یاریزانی نێوەڕاست (بە ئینگلیزی: Midfielder، بە عەرەبی: لاعب وسط كرة قدم) ئەو یەکێکە لە پێگەکانی دەستەی تۆپی پێ و تیمی بەرگری و هێرشبەران بەیەکەوە دەبەستێتەوە. دەکرێت یاریزانی ناوەڕاست یاریزانی پێش کۆتایی بێت و بەرگری بکات یاخود پێشکەوتوو بێت و هێرش بکات، یان تەنیا لە ناوەڕاستی یاریگا بە شێوەیەکی هاوسەنگ یاری بکات. لە سەردەمی مۆدێرندا یاریزانی ناوەڕاست بووەتە یەکێک لە گرنگترین یاریزانەکان بۆ بەستنەوەی بەرگری و هێرشکردن و تێپەڕاندنی تۆپ بۆ هێرشبەران و هاوکاریکردنی بەرگرییش.

یاریزانی ناوەڕاست یەکێکە لە گرنگترین ناوەندەکانی تۆپی پێ و فرەکارە. یەکێک لە کارە گرنگەکان پێی دەوترێت لەنگەر یان ئیرتیکاز و بەرگری لە بەشی نێوەڕاست دەکات. هەندێکیشیان وەک یاریکەرێکی پێشکەوتوو هێرشبەرن و هەندێکیان لە لایەکانن. 

ئەو تایبەتمەندییانەی کە دەبێت یاریزانی ناوەڕاست هەیبێت ئەوەیە بتوانێت پاس و تۆپی ڕێکوپێک و ورد بگەیەنێت بە یاریزانانی تر، هەروەها توانای لێدانی تۆپی زۆر بەهێز بێت بۆ ئەوەی بتوانێت لە دوورەوە گۆڵ تۆمار بکات. ئەو یاریزانەی لە بەشی لایەکان دەمێنێتەوە دەبێت خێرا و نەرم بێت لە یاریکردن و بتوانێت بە ئاسانی شوێنەکەی بگۆڕێت و تێبپەڕێت و تۆپەکە بە نزیکترین یاریزانی پێشەوە بگەیەنێت یان خۆی پڕۆسەی گۆڵ تۆمارکردنەکە تەواو بکات.

زۆرترین ئەو ژمارانەی دەدرێت بە یاریزانانی ناوەڕاست: ٦ - ٧ - ٨ - ١٤ - ١٥.

جۆرەکانی یاریزانی ناوەڕاست

یاریزانی ناوەڕاستی ناوەند

ئەو یاریزانەیە کە بە نزیکەیی بە یەکسانی لە نێوان هێرش و بەرگری دابەش کراوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی یارییەکە بە درێژایی هێڵی ناوەڕاست. ئەم یاریزانانە هەوڵ دەدەن تۆپەکە بپەڕێننەوە بۆ یاریزانی ناوەڕاستی هێرشبەرانی تیمەکە و هێرشبەران، هەروەها یارمەتی هێرشەکانی تیمەکەیان دەدەن بە ڕاکردن بۆ ناو ناوچەی پەناڵتی ڕکابەرەکان و هەوڵدان بۆ لێدانی تۆپەکە. لە کاتی بوونی هێرشیشدا دەگەڕێنەوە دواوە و بەرگری دەکەن. 

لە هەریەک لە ڕێکخستنەکانی ٤-٣-٣ و ٤-٥-١ سێ یاریزانی ناوەڕاستی ناوەندی تێدایە. ڕێکخستنی ٤-٤-٢ دوو یاریزانی ناوەڕاستی ناوەندی تێدایە.

یاریزانی هێڵی ناوەڕاست

یاریزانی هێڵی ناوەڕاست یان بۆکس بۆ بۆکس (Box-to-box) کە بە کورتکراوەی (BBM و B2B) دەناسرێت. بەو یاریزانانە دەوترێت لە هێڵی ناوەڕاست دەمێننەوە و لە هەردوو دۆخی هێرشبەری و بەرگریدا کارامەن. ئەم یاریزانانە دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ هێڵی سزای خۆیان بۆ ئەوەی دەستوەردان ئەنجام بدەن و ڕێگری لە لێدانی تیمی بەرانبەر بکەن. هەروەها دەتوانن تۆپ وەربگرن و هەتاوەکوو هێڵی سزای بەرانبەر بیبەن و گۆڵیش تۆمار بکەن. 

کۆمەڵێک نموونەی یاریزانانی پێگەی بۆکس بۆ بۆکس: (لۆثار ماتیۆس، کلارنس سیدۆرف، باستیان شڤانشتایگەر، ستیڤن جیرارد، یۆهان نیسکینز، یایا تۆری، فرانک لامپارد).

یاریزانی ناوەڕاستی فراوان

چەپ و ڕاستی ناوەڕاست: ڕۆڵێکی هاوسەنگیان هەیە لە نێوان هێرش و بەرگریدا لە کاتێکدا ئەوان بەرەو هێڵی سزای بەرانبەر پێشڕەوی دەکەن و لە نزیک هێڵەکانی درێژیی یاریگا (ئاوت) جێگیر دەکرێن. لەوانەیە داوایان لێبکرێت تۆپەکە ببەنە ناوچەی سزای ڕکابەرەکە بۆ دروستکردنی هەلێک بۆ تۆمارکردنی خاڵ بۆ هاوتیپەکانیان، یان لەکاتی بەرگریکردنیش لەوانەیە فشار بخەنە سەر ڕکابەرەکان کە هەوڵی ئەسیستی چەماوە دەدەن.

دوو نموونەی یاریزانی ناوەڕاستی فراوان: (دەیڤد بێکهام، ڕایان گیگز). 

نیوەی باڵ: ئەو یاریزانانەن لە نزیک تەنیشتەکانی یاریگاوە یاری دەکەن. زیاتر لە بەشی بەرگریدا دەمێننەوە.

یاریزانی ناوەڕاستی ناوەندی بەرگری

ئەو یاریزانانەی ناوەڕاستن کە جەخت لەسەر پاراستنی گۆڵی تیپەکەیان دەکەنەوە. ئەم یاریزانانە لەوانەیە بەرگری لە ناوچەیەک بکەن لەبەردەم بەرگری تیپەکەیان، یان چاودێری هەندێک یاریزانی بەرانبەر بکەن. ئەگەر هێرش زۆر ببێت یاریزانانی ناوەڕاستی ناوەندی بەرگری دەگەڕێنەوە دواتر و دەبن بە بەشێک لە یاریزانانی بەرگری. یاریزانی بەرگریکاری ناوەڕاست پێویستی بە هۆشیاری باش هەیە لە پۆست و شێوەی یاریی ڕکابەرەکەی و بەرگری و دەستتێوەردان و لێدانی تۆپ. لەگەڵ توانای بەرگەگرتنی فشاری زۆر.

یاریزانی هێڵی ناوەڕاست A

یاریزانێکە زیاتر لە نزیک بەرگری دەمێنێتەوە کاتێک یاریزانانی تری ناوەڕاستی تیپەکەی بەرەو پێشەوە دەڕۆن. زۆرینەی کات ئەرکی ئەوەیە تۆپی نزیکی ورد بگەیەنێتە هێرشبەرانی تیپەکەی. ئەم یاریزانە زۆرێک لە کارەکانی تری ناوەڕاستیش ئەنجام دەدات.

نموونەکان: (چاڤی ئەلۆنسۆ، باستیان شڤانشتایگەر، لۆکا مۆدریچ، سامی خزێڕە، فێرناندینهۆ، خافێر ماسکیرانۆ).

جۆرەکان بە کورتکراوە

  1. ناوەڕاستی هێرشبەر (AM)
  2. ناوەڕاستی بەرگریکار (DM)
  3. ناوەڕاستی فراوان (LM و RM)
  4. ناوەڕاستی ناوەند (CM)

لە گرنگترین کارەکانی یاریزانی ناوەڕاست

  • پێکەوەبەستنەوەی هێرشبەران و بەرگریکاران
  • یارمەتیدانی بەرگریکاران
  • هاوکاری و ئەسیست بۆ هێرشبەران
  • گۆڵکردن
  • پارێزگاریکردن لە تۆپ
  • پاسی ورد
  • لێدانی تۆپی جێگیر و لێدانی ڕاستەوخۆ
  • هەڵدانی لایەکان (کۆرنەر)
  • لێدانی ئاوت
  • لێدانی پەناڵتی
  • کۆنتڕۆڵکردنی یاری
  • دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ هەموو یاریزانانی تیپ
  • پارێزگاریکردن لە توانایەکی باشی جەستەیی
  • ڕێکوپێکیی بە درێژایی یاریکردن

باشترین یاریزانانی ناوەڕاستی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا

وەرز براوە یانە
2020/21
France
نگۆلۆ کانتێ
England
چێڵسی
2019/20
Belgium
کەیڤن دی برۆین
England
مانچستەر سیتی
2018/19
Netherlands
فرانک دی یۆنگ
Netherlands
ئایاکس ئەمستردام
2017/18
Croatia
لۆکا مۆدریچ
Spain
ڕیاڵ مەدرید
2016/17
Croatia
لۆکا مۆدریچ
Spain
ڕیاڵ مەدرید
2009/10
Netherlands
لێزلی شنایدەر
Italy
ئینترانزیۆنال
2008/09
Spain
چاڤی هێرناندز
Spain
بارسێلۆنا
2007/08
England
فرانک لامپارد
چێڵسی
2006/07
Netherlands
کلارێنس تێتۆرف
Italy
ئەی سی میلان
2005/06
Portugal
دێکۆ
Spain
بارسێلۆنا
2004/05
Brazil
کاکا
Italy
ئەی سی میلان
2003/04
Portugal
دێکۆ
Portugal
پۆرتۆ
2002/03
Czech Rep.
پاڤێل نێدڤێد
Italy
یۆڤانتۆس
2001/02
Germany
مایکڵ بالاک
Germany
بایەر لیڤەرکوزن
2000/01
Spain
گایزکا مێندێتا
Spain
ڤالێنسیا
1999/00
Spain
گایزکا مێندێتا
Spain
ڤالێنسیا
1998/99
England
دەیڤد بێکهام
England
مانچستەر یونایتد
1997/98
France
زەینەدین زیدان
Italy
یۆڤانتۆس
 

 


سەرچاوەکان



572 بینین