هێرشبەر

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-05-06-23:52:00 - کۆدی بابەت: 8538
هێرشبەر

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هێرشبەر (بە ئینگلیزی: Forward، بە عەرەبی: المهاجم) یەکێکە لە پۆستە گرنگەکانی دەستەی تۆپی پێ و پێگەیەکی سەرەکی ڕێکخستنی یارییە. ئەم یاریزانە ئەرکی سەرەکی بریتییە لە تۆمارکردنی گۆڵ بۆ تیپەکەی و نزیکترین کەسە لە هێڵێ سزای تیپی بەرانبەرەوە. پێگەی هێرشبەر یەکێکە لە قورسترینەکانی تۆپی پێ، چونکە پێویستی بە کارامەیی تایبەتی هەیە لە بۆشاییە تەسکەکاندا.

دیارترین ئەو ژمارانەی یاریزانانی هێرشبەر دەیپۆشن بریتیین لە: ٩ - ١١ - ١٠ - ٧ - ٢٠.

جۆرەکانی هێرشبەر

هێرشبەری ناوەند

هێرشبەری ناوەند یان سەرەڕەم (Centre-forward) ئەرکی سەرەکی خۆیەتی کە لە ناو ناوچەی سزاکەدا جێگە بگرێت و تۆپەکان وەربگرێت و بە ئاسانترین و خێراترین شێوە گۆڵیان لێ بکات. زۆرینەی کات یاریزانێکی باڵابەرز و گۆڵکارە، لە لێداندا زۆر باشە و توانای گۆڵکردنی بە تۆپی بەرز هەیە. هەروەها دەبێت خاوەنی هۆشێکی کراوەبێت و ئاگاداری دەوروبەری بێت بۆ ئەوەی یاریزانانی هاوکاریی بە ئاسانی تۆپی پێ بگەیەنن.

ڕۆڵی گۆڵکار تاڕادەیەک جیاوازە لە هێرشبەری ناوەند، هەرچەندە هەردوو زاراوەکان زۆرجار بۆ یەک مەبەست بەکاردێن چونکە هەردووکیان زیاتر لەوانی تر لە نێو یاریگادا دەردەکەون. هەندێک یاریزان هەن کە توانای جەستەیی بەرز و بەهێزیان هەیە و بۆ هەردوو پێگەکە دەشێن وەک زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ.

نموونەی یاریزانانی ئەم پێگەیە وەک: (کەریم بێنزیما، هاری کەین، ئێرلینگ هاڵاند، ڕۆبێرت لیڤاندۆسکی، ڕۆمێلو لوکاکا، جێرارد مۆرینیۆ، سێرجیۆ ئەگوێرۆ، ئۆبامیانگ، لویس سوارێز، دیێگۆ کۆستا، ئیدینسۆن کاڤانی).

هێرشبەری یاریدەر

هێرشبەری سەرەڕەمی پاشکەوتوو (Second striker) ئەو کەسەیە کە وەک هێرشبەرێکی دووەم یاری لە پشت سەرەڕمەوە دەکات، یان لە لایەکی ڕاست یان چەپەوە لە پشتەوەی دەوەستێت. ئەرکی سەرەکی بریتییە لە کردنەوەی دەرچەیەک بۆ تۆمارکردنی گۆڵ و بڕینی یاریزانان و دروستکردنی هەلی تایبەتی پاس و شووت. ئەم یاریزانانە زۆرجار باڵاکورتن و پێویست ناکات لێدانی تۆپی سەریان هەبێت. هێرشبەری باڵ زیاتر لە سەرەڕەمی پاشکەوتوو بە هێرشبەر هەژمار دەکرێت. نموونەی یاریزانانی ئەم پێگەیە وەک: (ئەلێکساندرۆ دیل پیرۆ، تێدی شێرینگهام، دیێگۆ مارادۆنا، ڕۆناڵدینیۆ، کاکا، زەینەدین زیدان).

هێرشبەری باڵ

هێرشبەری باڵەکان (Winger) ئەو یاریزانێکی هێرشبەرە کە لە شوێنێکی بەرفراواندا لە نزیک هێڵەکانی درێژی یاریگادا دانراوە. لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان بە هێرشبەر دادەنرێن نەک ناوەڕاست بەتایبەت لە کولتووری تۆپی پێی هۆڵەندی و لاتینیدا. لە یاریی بەریتانیدا بەزۆری بە بەشێک لە یاریزانی ناوەڕاستی یاریگا دادەنرێت. ئەرکی باڵە بەسەر پشتی بەرگریکاری باڵەکاندا زاڵ بێت و پاسی ناوبەناو دابین بکات یان لە پێگە باشەکان تێپەڕێت و زۆرجار نزیکی گۆڵ دەبێتەوە و پاس دەدات یان گۆڵ تۆمار دەکات. زۆرینەی کات یاریزانانی ئەم پێگەیە توانایەکی باشی دریبلیان (dribble) هەیە. 

نموونەی یاریزانانی ئەم پێگەیە وەک: (ئاریان ڕۆبن، فرانک ڕیبێری، پێدرۆ، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، گاریس بێڵ، ڤینیسیۆس جۆنیۆر، ڕۆدریگۆ، گابریل مارتینێلی، جاک گریلیش، لێرۆی سانێ، لۆرێنزۆ ئینسینی، ڕەحیم ستێرلینگ، مووسا دیابی، نەیمار، سۆنگ هوانگ مین، سادیۆ مانێ، محەمەد سەڵاح).

هێرشبەری خەیاڵی

هێرشبەری وەهمی یان خەیاڵی (False 9) زیاتر وەک یاریزانێکی ناوەڕاست دەردەکەوێت و ئەرکی دروستکردنی یارییە. هێرشبەرێکی نائاساییە و لە نزیک گۆڵ ناوەستێت و لە ناوەڕاستی ناوەڕاستدا دەمێنێتەوە. مەبەست ئەوەیە کە کێشەیەک بۆ دوو دڵی بەرگریکار دروست بکرێت، کە یان دەبێت چاودێری هێرشبەرە خەیاڵییەکە بکەن و بەوەش پشتەوەیان چۆڵ دەبێت و هێرشبەرانی سەرەڕەم و لایەکان پڕی دەکەنەوە و گۆڵ تۆمار دەکەن، یان هێرشبەرە خەیاڵییەکە بۆشاییەک بەدەست بهێنێت بۆ ئەوەی دەربچێت یان پاسێک وەربگرێت. ئەم یاریزانە زۆرجار توانایەکی باشی پاسدانی هەیە و دەتوانێت پاسی کورت و ورد بدات و وەربگرێت و یاریزانانی ببڕێت. 

نموونەی یاریزانانی ئەم پێگەیە وەک: (لیۆنێل مێسی، پاولۆ دیبالا، نەبیل فاکیر، تۆماس مۆلەر، ڕۆبێرتۆ فێرمینیۆ).

باشترین یاریزانانی ناوەڕاستی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا

وەرز یاریزان یانە
1997–98 Brazil ڕۆناڵدۆ Italy ئینترانزیۆنال
1998–99 Ukraine ئەندرێ شیڤچێنکۆ Ukraine داینامۆ کیێڤ
1999–2000 Spain ڕائوول Spain ڕیاڵ مەدرید
2000–01 Spain ڕائوول Spain ڕیاڵ مەدرید
2001–02 Spain ڕائوول Spain ڕیاڵ مەدرید
2002–03 Netherlands ڕوود ڤان نیستێلرۆی England مانچستەر یونایتد
2003–04 Spain فێرناندۆ مۆریێنتس France مۆناکۆ
2004–05 Brazil ڕۆناڵدینیۆ Spain بارسێلۆنا
2005–06 Cameroon ساموێل ئیتۆ Spain بارسێلۆنا
2006–07 Brazil کاکا Italy ئەی سی میلان
2007–08 Portugal کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ England مانچستەر یونایتد
2008–09 Argentina لیۆنێل مێسی Spain بارسێلۆنا
2009–10 Argentina دیێگۆ میلیتۆ Italy ئینترانزیۆنال
2010–16 خەڵاتی نییە
2016–17 Portugal کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ Spain ڕیاڵ مەدرید
2017–18 Portugal کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ Spain ڕیاڵ مەدرید
2018–19 Argentina لیۆنێل مێسی Spain بارسێلۆنا
2019–20 Poland ڕۆبێرت لیڤاندۆسکی Germany بایێرن میونخ
2020–21 Norway ئێرلینگ هاڵاند Germany بڕووسیا دۆرتمۆند

 


سەرچاوەکان



668 بینین