ئەرسەلان کامکار

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی - به‌روار: 2022-05-09-21:01:00 - کۆدی بابەت: 8579
ئەرسەلان کامکار

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئەرسەلان کامکار (بە ئینگلیزی: Arsalan Kamkar) (بە فارسی: ارسلان کامکار) مۆسیقاژەنێکی کوردە و یەکێکە لە ئەندامانی گرووپی کامکاران. لە ساڵی ١٩٦٠ لە شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. ئەرسەلان کامکار بۆ ئۆرکێسترای سەمفۆنی تاران کەمانچەی لێداوە و ژەنیاری عوود و بەربەتیشە. ئەرسەلان بەشی مۆسیقای لە بەشی ھونەرەجوانەکانی زانکۆی تاران تەواوکردووە.

ژیانی هونەری

سەرەتای کاری مۆسیقیی لەلای باوکی واتە حەسەن کامکار دەست پێکردووە، پاش گوزرەراندنی چەندین دەورە و قۆناغی فێربوون لەلای باوکی لە شاری سنە، رۆیشتووەتە تاران و لە کۆلێجی هونەرەجوانەکانی تاران بەشێوەی ئاکادیمی درێژەی بە خوێندنی مۆسیقا داوە. ژەنیاری کەمانچەی کلاسیکە و هەروەها لە ژەندنی عودیشدا ز‌ۆر شارەزایە و بەردەوام یەکێک بووە لە کەسە سەرەکی و کاریگەرەکانی گرووپی کامکارەکان.

بەرهەمەکان

لە بەرهەمە بەناوبانگەکانی:

  • یادی سەدی عەلی ئەسغەر کوردستانی
  • زەردی خەزان
  • سووئیت (سەمفۆنیایەکی ئەفسانەی نیشتمانی باوکیم)
  • سروودی ئێران
  • سووئیت (سەمفۆنیایەکی کوردی)
  • هەروەها مۆسیقای بۆ چەندین بەرهەمە هۆنراوە و فیلمی سینەمایی و چەندین ئەلبوومی تری سەربەخۆ ژەنیوە.


سەرچاوەکان



234 بینین