ئاوی شیعر - شێرکۆ بێکەس

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-05-10-23:34:00 - کۆدی بابەت: 8599
ئاوی شیعر - شێرکۆ بێکەس

ناوه‌ڕۆك

 ئاوی شیعر

شاعیر: شێرکۆ بێکەس

بەرهەم: مێرگی زام مێرگی ھەتاو

شیعر:  ئاوی شیعر

من هەندێ جارکە ئاو لە وشەم ئەبڕدرێ و
ئەبمە کاغەزێکی قاقڕ. 
کارێزکەنێکی خەیاڵم
دائەهێڵمە ناو قووڵایی مێژوومەوە: 
خەم هەڵکەنێ و
خەم هەڵکەنێ
تا ئەگاتە ئاوی شیعر!


سەرچاوەکان



508 بینین