تیپی مۆسیقای شنروێ

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی سروشت ناجی - به‌روار: 2022-05-24-18:35:00 - کۆدی بابەت: 8778
تیپی مۆسیقای شنروێ

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

تیپی مۆسیقای شنروێ (بە ئینگلیزی: Shinrwe Musical Band) گرووپێکی مۆسیقیی کوردی بووە. لە ٢٦ی نیسانی ١٩٧٣ زایینی بە ئامانجی پەرەپێدانی هونەر و مۆسیقا و دەوڵەمەندکردنی فۆلکلۆری کوردی لە شاری هەڵەبجە دامەزرا. ئەم تیپە بە یەکەمین تیپی مۆسیقای ئەم شارە دادەنرێت. لە ١٤ی تەممووزی ١٩٧٣ چالاکی گرووپەکە دەستی پێکرد و لەگەڵ تیپی شانۆی هەڵەبجە دەرکەوت، کە بۆ ماوەی پێنج شەو حەوت گۆرانی پێشکەش کرد، ئەم ئاهەنگە لە ناوچەکانی خورماڵ و پێنجوێن و تەوێڵەیش ئەنجامدرا. لە ساڵی ١٩٧٤ ئافرەتان بە شێوەی کۆرس یان گۆرانیبێژ ڕۆلێکی بەرچاویان لەو تیپەدا هەبووە. دوای ماوەیەک گرووپ لە کارکردن وەستاوە و هەندێک لە ئەندامان لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی بەردەوام بوون.

دووبارە دەست پێکردنەوە

دوای دابڕانێکی زۆر بەهۆی ئەو جەنگ و کارەساتانەی بەسەر هەڵەبجەدا هاتوون، کە کاریگەری لەسەر بواری مۆسیقا و گۆرانیش هەبووە، تیپی مۆسیقای شنروێ لە ساڵی ٢٠٢٢ بۆ جارێکی تر فێرگەیەکی مۆسیقا لە هەڵەبجە دەکاتەوە، کە چەندین تەمەنی جیاواز لەسەر ئامێرە مۆسیقییەکان ڕادەهێنێت و هانیان دەدات لە داهاتوودا ببنە گروپی مۆسیقی.

ئەندامەکان

دەستەی دامەزرێنەران:

  1. ئازاد ساڵح
  2. ئومێد نووری
  3. مستەفا کەمال

بەشێک لە ئەندامان:

  1. حیکمەت تۆفیق
  2. هەڵکەوت محەممەد
  3. عەزیز حەمەکەریم
  4. فوئاد محەممەد
  5. عەزیز بابان
  6. شازاد نەقشبەندی

بەشێک کۆرسەکان:

  1. بەختیار محەممەد مەحموود
  2. ئیبراهیم شێخ ساحب
  3. کامەران کەمال خەفاف
  4. واحید مەلا ئەحمەد
  5. سەرکەوت ئەحمەد مەحموود

بەشێک لە گۆرانیبێژان:

  1. هۆشیار حەمەفەرەج
  2. محەممەد ئیبراهیم عەبدول (حەمە قوتو)
  3. ئازاد کەریم (ئازادە ڕەش)
  4. سیروان عەلی
  5. نجم محەممەد

بەرهەمەکان

هەندێک لە بەرهەمەکانی تیپی مۆسیقای شنروێ:

  1. شیرین و کابان
  2. شیرین گیان
  3. کاڵێ
  4. کۆچ
  5. دێوانە


سەرچاوەکان



236 بینین