تیپی مۆسیقای مەولەوی

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی سروشت ناجی - به‌روار: 2022-05-30-21:46:00 - کۆدی بابەت: 8847
تیپی مۆسیقای مەولەوی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تیپی مۆسیقای مەولەویی کۆن (بە ئینگلیزی: Maulawi Musical Band) گرووپێکی مۆسیقیی کوردی بوو کە ساڵی ١٩٥٥ زایینی لە شاری سلێمانی بە سەرپەرشتیی قادر دیلان دامەزرا. ئەم تیپە بە یەکەمین تیپی مۆسیقای کوردی دەناسرێت کە ئەندام و دامەزراوەی فەرمیی ھەبووبێت، ھەروەھا بە دووەمین تیپی مۆسیقا لە ئاستی عێراقدا پێناسە دەکرێت. ئەم تیپە تا نەورۆزی ساڵی ١٩٦٣ بەردەوام چالاک بوو.

ئەندامان

دەستەی دامەزرێنەران:

  1. قادر دیلان
  2. بەھجەت ڕەشید سەعاتچی
  3. حاتەمەڕەش
  4. ولیەم یوحەننا
  5. نەجاتی عەبدە
  6. ھادی عەنبەر
  7. سەردار ڕەمزی فەتاح
  8. قالە عەروس
  9. ئومێد مەدحەت موبارەک
  10. حازم حەداد
  11. نووری بەدەوی
  12. ساجید ڕەشەفیق
  13. حەمە فەرەج

بەشێک لە گۆرانیبێژەکان:

  1. ڕەشۆڵ
  2. حەمەساڵح دیلان
  3. حەمەی بەکر
  4. باکووری
  5. شەماڵ سائیب
  6. قادر حاجی حسێن
  7. عەلی مەردان
  8. محەممەد ماملێ
  9. سێوە
  10. ئیبراھیم محەممەد
  11. ڕەفیق چالاک
  12. عومەر ڕەزا
  13. فەرەج حاجی ڕەشید
  14. عوسمان سابوونچی
  15. خەلیل سدیقی
  16. بەختیار عەبدولڕەحمان


سەرچاوەکان



429 بینین