سەوزەخۆرشت

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-06-10-15:44:00 - کۆدی بابەت: 8962
سەوزەخۆرشت

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سەوزە خۆرشت، قورمەسەبزی، قورمەسەوزی قیمە سەوزە یان خۆرشت سەوزی (بە فارسی: قرمه‌سبزی، بە ئینگلیزی: Ghormeh sabzi)، یەکێکە لە شلە ئێرانییەکان و یەکێکە لە خواردنە نەتەوەییەکانی ئێران کە بە زۆری لەگەڵ برنج و پیاز پێشکەش دەکرێت.

خۆرشت سەوزی جۆرە خۆراکێکە بە سەوزە، فاسۆلیا، گۆشت و ھەندێک ماددەی تر دروست دەکرێت. خۆرشت سەوزی لە ئێران، ناوچە تورکنشینەکان، ناوچە کوردنشینەکان و ھەندێک لە وڵاتانی عەرەبی وەکوو خۆراکێکی ڕۆژانە دەخورێت. خۆرشت سەوزی لە کوردستانی ئێران لە ڕۆژانی جەژنی قوربان و جەژنی ڕەمەزان وەکوو خوانی بەیانی دەخورێت.

مێژوو

سەوزە خۆرشت خۆراکێکی نیشتمانییە بۆ ئێرانییەکان و لە هەموو ناوچەکانی ئێران بەکار دەهێنرێت. ئەم خواردنە تەمەنی لە نێوان ٢٠٠٠ بۆ ٥٠٠٠ ساڵە، پێکهاتەکانی سەوزە لەم خواردنەدا بەپێی هەر ناوچەیەک جیاوازن.


سەرچاوەکان



739 بینین