جۆکەر

له‌لایه‌ن: - لاوێن سامان لاوێن سامان - به‌روار: 2022-06-14-23:11:00 - کۆدی بابەت: 9022
جۆکەر

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

جۆکەر (بە عەرەبی: جوکر، بە ئینگلیزی: Joker)، ناوی ڕاستی جاک ناپیێرە، جۆکەر کەسایەتییەکی خەیاڵییە و یەکێکە لە بەناوبانگترین گەورە خراپەکارەکان.
سوپەر ڤیڵنێکە لە کتێبە کۆمیکە ئەمریکییەکاندا دەردەکەوێت، کە لەلایەن کۆمپانیای کۆمیکی دیسییەوە بڵاودەکرێتەوە.
یەکەم دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ ٢٥ی نیسانی ١٩٤٠، لە کتێبی کۆمیکی باتمان.
کەسایەتی جۆکەر لەلایەن بیل فینگر، بۆب کەین و جێری ڕۆبنسن دروستکراوە.
کەین و ڕۆبنسن دیزاینی کەسایەتی جۆکەریان گرتە ئەستۆ و دانیان بەوەشدا ناوە کە فینگر لە نووسینەکەیدا بەشداربووە.
هەرچەندە پلانی ئەوە دانرابوو کەسایەتی جۆکەر لە دەرکەوتنی سەرەتایدا بکوژرێت، بەڵام بەهۆی دەستێوەردانی سەرنووسەرەوە ڕزگاری بوو.
ئەمەش ڕێگەی بە کەسایەتییەکە دا وەک دووژمنی سەرەکی باتمان بەرگە بگرێت.

لەدایکبوون و ژیانی منداڵی

جۆکەر لە ٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٤ لە شاری بروکڵن لەدایکبووە و بۆ ژیانکردن ڕووی لە شاری گاسەم کرد، جۆکەر لە ساڵانی خوێندنیدا سەلماندی کە لە ڕووی سۆزدارییەوە ناجێگیرە، بەڵام لە ڕووی زیرەکییەوە زۆر لێهاتووە، لە هونەر، زانست و کیمیادا لێهاتوویی خۆی نیشان دا.
هەروەها ڕووی لە ژیانێکی تاوانکاری توندوتیژ کرد.
جۆکەر لە تەمەنی ١٥ ساڵی، بە تاوانی دەستدرێژیکردن بە چەکێکی کوشندە، سزادرا.

کەسایەتی

جۆکەر گەنجێکی زۆر زیرەک بوو، بە هیوای ئەوەی ببێتە کەسێکی کۆمیدی چووە شاری گاسەم.
بەهۆی ئەوەی هەستی کۆمیدی خراپی هەبوو یان گاسەم شێوازی کۆمیدیای جۆکەریان پێ قبووڵ نەبوو، چونکە شارەکە کۆگای تاوان بوو، بەو هۆیەوە جۆکەر بۆ ئەوەی بتوانێت خەرجی خۆی دابین بکات ڕێگای تاوانی گرتەبەر بە بڕوای خۆی پێی وابوو دزی و تاوانەکانی توندوتیژ نەبوو، بەڵام یەکێکیان بە بارودۆخێکی نادیار کۆتایی هات، بە کەوتنی ترشەڵۆک بەسەر پێستیدا، کە ڕەنگی پێستی تەواو سپی کرد، قژی سەوز کرد، چاوێکی بە سەوزی بەجێهێشت و چاوەکەی تر وەنەوشەیی، لەگەڵ ناهاوسەنگییەکی کیمیایی لە مێشکیدا کە دەبێتە هۆی شێتی و بوون بە جۆکەر.

جۆکەر بە تاوانبارێکی گەورە دادەنرێت، لە کۆتاییدا ڕەوانەی دامەزراوەیەکی نوێ کرا بە ناوی پەناگەی ئارکهام،  کە لە بنەڕەتدا کۆشکێکی مێژوویی کۆلۆنیالی گاسەم بوو، بە ناوی کۆشکی کۆنی ئارکهام، کە گۆڕدرا بۆ پەیمانگایەک بۆ گەورە خراپەکارەکان، هەرچەندە توانیان لەوێ هەڵبێن، دەستیاندایە وێرانکاری لە گاسەم و کەوتنە ململانێ لەگەڵ ئەو باتمانەی کە بە تایبەتی کاری کردبووە سەر جۆکەر.
زۆربەی خراپەکارەکانی گاسەم حەزیان بە چارەی یەکتر نەبوو.
لە کاتێکدا کە جۆکەر  لە ئارکهام بوو، کەوتە داوی خۆشەویستی یاریدەدەرەکەی بە ناوی دکتۆر هارلین کوینزێل، هارلین لە ناخی جۆکەردا کەسێکی باشی دەبینی، بەو هۆیەوە بوو بە هاوبەشی تاوانکاری جۆکەر و ناوی خراپەکاری هارڵی کوینی لە خۆی نا.

هاوڕێ و دوژمنەکانی

 ⁃ هاوڕێکانی

 • بڵاک ئادەم
 • سایبۆرگ سوپەرمان
 • دێث سترۆک
 • دراکیولا
 • هارڵی کوین
 • لێکس لوسەر

 ⁃ دووژمنەکانی

 • باتمان
 • مستەر هامێر
 • مستەر زاس
 • ئارتمس
 • باربرا گۆردن
 • باتومەن
 • کاتومەن
 • دەیمیەن وەین

تواناکانی

• توانای هەیە بەرگری بکات لە ئازار
خوێنی پیسە یاخود ژەهراوییە
• توانای بەرگریکردنی لە ژەهر هەیە
• فێڵکردن لە مردن
• ئاگاداربوون لەو ڕووداوانەی لە جیهاندا ڕوودەدەن
• زیرەکی زۆر
• توانای زۆر لە ڕاکردن یان هەڵهاتن
• شارەزایی هەیە لە دانانی پلان و ستراتیجی (تاکتیکزان)
• نەمری
• شێوەگۆڕین

خاڵی لاوازی

• شێتییەکەی
• خۆپەسەندییەکەی
• باتمان

فیلم و زنجیرە سینەماییەکان

کەسایەتی جۆکەر تەنها لە بواری کۆمیکدا نەماوەتەوە، بەڵکوو کراوە بە فیلم و زنجیرەی سینەمایی و چەندین ئەکتەری جیاواز جیاواز ڕۆڵەکەیان وەرگرتووە، دیارترینیان بریتین لە:
 • جارید لیتۆ
 • هێث لیجەر
 • جاک نیکڵسن
 • واکین فێنیکس
 • سیزەر ڕۆمێرۆ

 کەسایەتی جۆکەر لە دوای ڤیتۆ کۆرلیۆن، دووەم کەسایەتییە کە بتوانێت بە دوو ئەکتەری جیاواز دوو خەڵاتی ئۆسکار بباتەوە، ئەوانیش هێث لیجەر و واکین فێنیکسن.

 1. The dark knight trilogy زنجیرە فیلمی (2005-2012)
 2. LEGO Batman: The Movie - DC Super Heroes Unite فیلمی (2013)
 3. Batman: The Dark Knight Returns فیلمی (2013)
 4. The Batman vs. Draculaفیلمی (2005)
 5. Son of batman فیلمی (2014)
 6. Batman: Hush فیلمی (2019)
 7. Batman vs. Two-Face فیلمی (2017)
 8. Gotham زنجیرەی (2014) 
 9. Batman: Assault on Arkham فیلمی (2014)
 10. Under the red hood فیلمی (2010)
 11. Zack Snyder's Justice League فیلمی (2021)
 12. Batman: Mask of the Phantasm فیلمی (1993)
 13. The Batman فیلمی (2022)
 14. Batman: The Killing Joke فیلمی (2016)
 15. Suicide Squad زنجیرە فیلمی (2016 - 2021)
 16. The Dark Knight فیلمی (2008)
 17. Joker فیلمی (2019)


سەرچاوەکان



990 بینین