بریا کاکەسووری

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-06-18-13:50:00 - کۆدی بابەت: 9067
بریا کاکەسووری

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بریا کاکەسووری ( بە ئینگلیزی: bria kakesoori) لە ساڵی ١٩٦٩ لە بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، چیرۆکنووس و ڕۆماننووسێکی کوردە. بێجگە لە بڵاوکردنەوەی وتاری ئەدەبیی لە بڵاوکراوەکانی ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستاندا، خاوەنی چەندین بەرھەمی چاپکراوی بەپێزیشە.

دەربارەی بریا کاکەسووری

بریا یەکێک لەو نووسەرە چالاکانەیە کە ساڵی ١٩٩٦ـی زایینی لە شاری بۆکان لە ناو دەستەیەکی پێنج کەسی لە چیرۆکنووسانی گەنجدا، کە ئەزموونی خوێندنەوەی چیرۆکی مۆدێرنیان ھەبوو و لەگەڵ شێوازی چیرۆکنووسی جیھانی تاڕادەیەک ئاشنا بوون، کۆرێک پێکدێنن بەناوی "کۆڕی خۆر"، ئەم پێنج کەسە لە ھەوڵی نوێکردنەوەی چیرۆک و دەربازبوون لە شێوە گێڕانەوەکانی پێشوودان. بریا کاکەسووری یەکێک لە ئەندامانی سەرەکیی ئەم کۆڕە ساڵی ١٣٧٧ـی ھەتاوی (١٩٩٨ـی زایینی) کۆمەڵە چیرۆکی "سیاسووت" بڵاودەکاتەوە. وێڕای مامۆستایەتی لە خوێندنگەکان ماوەی بیست ساڵە لە شاری سەقز و دێھاتەکانی بەردەوام کارگای چیرۆک بەڕێوە دەبات و ھانی خاوەن حەز و خولیاکان دەدات، داھاتی ئەم کارگایانە ھاتنە کایەی دەیان نووسەر و خاوەن قەڵەمن کە ئاشقانە دەنووسن و بێ‌وچان کار دەکەن، کە ئەم لایەنە بەشێکی گەورەی ژیانی ئەدەبی و فەرھەنگی بریا بووە.

بەرهەمەکانی

  • سیاسووت (کۆمەڵە چیرۆک) ١٩٩٨
  • سەفەرنامەی دۆزەخ (کۆمەڵە چیرۆک) ٢٠١١
  • تابووتی تەمەن (کۆمەڵە چیرۆک) ٢٠١٢
  • دەنگدانەوە (کۆمەڵە چیرۆک) ٢٠١٢
  • مەرگەژین (کۆمەڵە چیرۆک) ٢٠١٥
  • چریکە و تاریکستانی ساڵە سپییەکان (ڕۆمان) ٢٠١٧

 


سەرچاوەکان



329 بینین