تیپی مۆسیقای بێخود

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی سروشت ناجی - به‌روار: 2022-06-20-16:19:00 - کۆدی بابەت: 9098
تیپی مۆسیقای بێخود

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تیپی مۆسیقای بێخود (بە ئینگلیزی: Bekhud Musical Band) گرووپێکی مۆسیقیی کوردی سەر بە چالاکی قوتابخانەکان بوو کە لە ٢٠ی ئایاری ١٩٧٧ زایینی لە قوتابخانەی بێخود لە شاری سلێمانی بە سەرپەرشتی نامدار قەرەداغی دامەزرا.

چالاکی

گرووپەکە لە چل منداڵی نۆ بۆ یازدە ساڵ پێکهاتبوو کە بیست کەسیان کەمانیان دەژەنی. ئامانج لە دروستکردنی ئەم تیپە پەروەردەکردنی منداڵانی کورد لە ڕووی مۆسیقا و کۆمەڵایەتی و نەتەوەیییەوە بوو. دوای دابینکردنی ئامێری مۆسیقا و تەواو بوونی خولی فێرکاری ئەم تیپە چالاکییەکانی خۆی دەست پێکرد، یەکەم دەرکەوتنی بەشداریکردنی بوو لە ڕۆژی مۆسیقای جیهانیی لە ١ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٧٧ کە لەسەر هۆڵی چالاکی قوتابخانەکان بەڕێوەچوو. ئەم گرووپە سەرەڕای تۆمارکردنی بەرهەمی ناوازە بەشداری زۆر فێستیڤاڵ و کۆڕاڵی کرد و لە ئاستی کوردستان و عێراقدا چەندین خەڵاتی بەدەستهێنا، هەروەها چەند بەرهەمی بۆ تەلەڤزیۆنی تەعمیمی کەرکووک تۆمارکرد. ساڵی ١٩٧٩ بۆ ١٩٨٠ بە نهێنی و بە یارمەتی تیپی مۆسیقای مەولەوی لە قوتابخانەی بێخود یازدە سروود و چوار مەقامیان بۆ ناسر ڕەزازی تۆمارکرد، کە بە ناوی کاسێتی ئەی شەهیدان بڵاو بووەتەوە. ئازاد شەوقی ڕۆڵێکی بەچاوی لە بەروەپێش چوونی گرووپەکە هەبووە. دواتر لەگەڵ تیپی مۆسیقای نەورۆز و تیپی مۆسیقای شێخ مەحموود، تیپی مۆسیقای مناڵانی سلێمانییان دامەزراند.

ئەندامان

بەشێک لە ئەندامانی تیپەکە:

  1. ئالان عارف عەبدوڵڵا
  2. ئاری عارف عەبدوڵڵا
  3. پاکۆ عەلی عەبدوڵڵا
  4. دلێر عەبدوڵڵا عبدالگیف
  5. بەیاد محەممەد ئەمین
  6. کاروان قادر مستەفا
  7. ئاری عەبدولواحید سابر
  8. جوتیار عەلی عەبدوڵڵا
  9. پەیجوور عەلی عەبدوڵڵا
  10. سۆران حەمە شەریف
  11. کارزان عومەر قادر
  12. نەوزاد محەممەد ئیبراهیم
  13. بێستوون عوسمان
  14. ڕزگار عەبدوڵڵا حەمەسوور
  15. نیاز نووری مەحموود
  16. زانا فەرەج محەممەد
  17. شەماڵ مەحموود حسێن
  18. شازاد شەوقی ئەحمەد
  19. ئاوات عەبدوڵڵا عەلی
  20. ئەردەلان کەمال عیزەت
  21. کاروان کەمال عیزەت
  22. دارا عەبدوڵڵا شەریف
  23. دانا عەبدوڵڵا شەریف
  24. کارزان قادر مستەفا
  25. ئاری ئیبراهیم محەممەد
  26. لاوک لەتیف
  27. نەبەز تاهیر
  28. جەبار مەحموود شەریف
  29. گۆران عوسمان
  30. دانا فەرەج محەممەد
  31. ڕێبوار عوسمان
  32. شێرکۆ کەریم
  33. سامان حەسەن

بەرهەمەکان

هەندێک لەو بەرهەمانەی بۆ ناسر ڕەزازی تۆمارکراوە:

  1. ئەی شەهیدان
  2. من پێشمەرگەی کوردستانم
  3. کارگەرین جەنگاوەرین
  4. وڕ و کاس و سەرگەردانم
  5. سەدەی بیستەم
  6. دایە ماڵاوا
  7. دەمی ڕاپەڕین
  8. هیوا هیوا


سەرچاوەکان



222 بینین