بۆ مێژوو (کتێب)

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-06-23-15:52:00 - کۆدی بابەت: 9131
بۆ مێژوو (کتێب)

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کتێبی بۆ مێژوو (بە ئینگلیزی: for history) کتێبێکی نووسراوی مەسعوود بارزانیی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە و لە ساڵی ٢٠٢٠ چاپ کراوە. کتێبەکە بەکورتی باسی مێژووی کوردستان و چۆنیەتی دابەشکردنی دەکات، دواتر بە کورتی باسی شۆڕشە یەک لەدوای یەکەکانی کورد دەکات لە باشووری کوردستان دژی دەسەڵاتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق. ھەر لە شۆڕشی یەکەمی بارزان و شۆڕشی شێخ مەحموود و شۆڕشی دووەمی بارزان و شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان. تا دەگاتە باسی ڕاپەڕین لە ساڵی ١٩٩١. دواتر کتێبەکە باسی دووبارە بنیاتنانەوەی عێراق دەکات و چۆن کورد ڕۆڵی سەرەکی لە بنیاتنانەوەی عێراقی نوێدا بینیوە. 

ناوەڕۆک

بابەتی سەرەکیی کتێبەکە ئەوەیە کە کورد چۆن ھەوڵی داوە بە ئاشتی لە عێراقدا بژی، وەک چۆن پێشتر خۆیان ھەڵیان بژاردووە لەگەڵ عێراق بن. بەڵام دەسەڵاتەکانی عێراق ئەو ھابەشییەی کوردیان نەویستووە و ھەمیشە بە ھاوڵاتی پلە دوو سەیریان کردووە. بۆیە کورد بە کۆی دەنگ بڕیاریدا لە ڕۆژی بیست و پێنجی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٧ گشتپرسیی سەربەخۆیی ئەنجام بدا. دواتر کتێبەکە باسی ڕووداوەکانی دوای گشتپرسی دەکات، چۆن عێراق گومرگ و فڕۆکەخانەکانی ھەرێمی داخست و ئابڵۆقەی خستە سەر ھەرێمی کوردستان. دواتر باسی ڕووداوەکانی شازدەی تشرینی یەکەم دەکات کە حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بە یارمەتی سوپای پاسداران و باڵێک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھێرشیان کردە سەر کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم و داگیریان کردن. دواتر بەوەوە نەوەستان و بوونە ھەڕەشە بۆ سەر قەوارەی ھەرێمی کوردستان، ھەر لەبەرئەوە پێشمەرگە لە پردێ پێشڕەوییەکانی حەشد و سوپای عێراقی ڕاگرت.


سەرچاوەکان



550 بینین