ئاوات - جەلال مەلەشکا

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-06-26-15:09:00 - کۆدی بابەت: 9174
ئاوات - جەلال مەلەشکا

ناوه‌ڕۆك

ئاوات

شاعیر: جەلال مەلەکشا

بەرهەم: شیعرەکان

هۆنراوە: ئاوات

لێت پرسیوم چۆنم لەم بەندیخانە
خەم دەخۆم و ئازار دەچێژم گیانە

ئازاری ئەم گۆڕیچکە نەیبەزاندووم
لە حەژمەتی فەراقی تۆیە ماندووم

بۆ هەر لایێ ئەسپی خەیاڵ دەئاژۆم
هەر ڕوو لە تۆ دەکا دڵەی خەماژۆم

پەریی چاوی تۆ دەستی لێ وەشاندووم
شێتی کردووم و تۆی لە دڵ نەخشاندووم

هەر چەندە من هەڵۆی ئەشکەستە باڵم
هێشتا بەسەر ئاقاری خۆما زاڵم

وەک قەندیل و هەڵگورد و پیرەمەگروون
سەری بەرزم دانانوێ بۆ گەردوون

لەوەتی تۆ بووی بە یار و گراوم
بە زنجیری ئەوین شەتەک دراوم

ئەی کەنیشکە جوانەکەی خوای دڵداری
شاکاری پڕ لە نەخش و وردەکاری

زامی ناسۆری ئەم دڵە خەم ڕێژە
بە هەتوانی ماچێکی تۆ ساڕێژە.


سەرچاوەکان



212 بینین