سی‌سی‌ئێن‌ئەی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-06-27-23:51:00 - کۆدی بابەت: 9201
سی‌سی‌ئێن‌ئەی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سی سی ئێن ئەی یان هاریکاری تۆڕی دانپێدانراو لە سیسکۆ (بە ئینگلیزی: Cisco Certified Network Associate یان CCNA) بڕوانامەیەکی تەکنەلۆجیای زانیاریی تایبەت بە کۆمپانیای سیسکۆیە. بڕوانامەی CCNA بڕوانامەیەکی ئاستی هاوبەشە لە Cisco Career.

لەگەڵ گۆڕانکارییە سەردەمییەکانی جیهانی تەکنەلۆجیا، تاقیکردنەوەکانی سیسکۆ چەندین جار گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە. لە ساڵی ٢٠٢٠ سیسکۆ نوێکارییەکی بۆ بەرنامەی بڕوانامەدانی خۆی ڕاگەیاند کە "ڕاهێنان و بڕوانامەدانی ئاستی هاوبەشی یەکخستووە و نوێکراوەتەوە". بڕوانامە و ڕێکارییەکانی پێشووتری هەمووی لەگەڵ CCNA یەکخست.

ناوەڕۆکی تاقیکردنەوەکان تایبەتمەندە. سیسکۆ و هاوبەشەکانی چەندین شێوازی جیاوازی ڕاهێنان پێشکەش دەکەن، لەوانە: ئەو کتێبانەی کە لەلایەن سیسکۆ پرێسەوە بڵاوکراونەتەوە، لەگەڵ خولی ئۆنلاین و پۆل کە لە ژێر ناونیشانی "بەیەکەوە بەستنەوەی ئامێرەکانی تۆڕی سیسکۆ" هەن. 

تاقیکردنەوە

بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی CCNA، بەشداربووان دەبێت نمرەی دەرچوون لە تاقیکردنەوەی سیسکۆ 200-301 بەدەستبهێنن. لە کاتی تەواوبوونی تاقیکردنەوەکەدا، بەشداربووان ڕاپۆرتی نمرەکان وەردەگرن و لەگەڵ ئەوەی خۆیان بەراوردی دەکەن و نمرەی دەرچوون بۆ تاقیکردنەوەی دیاریکراو دەبینن.

تاقیکردنەوەکە زانیاری و لێهاتووییەکانی کەسەکە تاقی دەکاتەوە کە پێویستیەتی بۆ دانان و بەڕێوەبردن و چارەسەرکردنی کێشەکانی تۆڕێکی لقەکانی کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان. ئەم تاقیکردنەوە کۆمەڵێک بنەمای بەرفراوان دەگرێتەوە، لەوانە بنەماکانی تۆڕ، دەستڕاگەیشتن بە تۆڕ، پەیوەندی IP، خزمەتگوزارییەکانی IP، بنەماکانی ئاسایش، ئۆتۆماتیکیکردن و بەرنامەسازی.

پێشمەرجەکان

هیچ مەرجێکی پێشوەختە نییە بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی بڕوانامەی CCNA

ڕەوایی

لەڕووی نێودەوڵەتییەوە ماوەی کارایی بڕوانامەی CCNA ٣ ساڵە. بۆ نوێکردنەوەی پێویستە خاوەن بڕوانامەکان هەر ٣ ساڵ جارێک خۆیان تۆمار بکەن و لە تاقیکردنەوەکە لە هەمان بڕوانامە یان بەرزتر دەربچن. بەڵام لە هەرێمی کوردستان ماوەی بەسەرچوونی نییە و هەژمار ناکرێت.


سەرچاوەکان



351 بینین