چۆنیەتی ئامادەکردنی شیرینی زنود ست

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-07-08-22:25:00 - کۆدی بابەت: 9331
چۆنیەتی ئامادەکردنی شیرینی زنود ست

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

زنود ست (بە عەرەبی: زنود الست)، بە شیرینییەکی زۆر خۆش دادەنرێت، کە زۆربەی خەڵک حەز بە خواردنی دەکات بەتایبەت لە مانگی ڕەمەزان و بۆنەکاندا، بە شێوازێکی تایبەت دروست دەکرێت.

پێداویستییەکان

  • ھەویری ئامادەکراوی پاقلاوە
  • نیو کوپ کرێم
  • ڕۆن بۆ سوورکردنەوە
  • فستقی وردکراو بۆ رازاندنەوە
  • شیلە

چۆنیەتی ئامادەکردنی

  • ھەویرەکان بە شێوەی چوارگۆشەیی ببڕە، پاشان یەک کەوچکی بچووک لە قشتەکە بخەرە ناو ھەویرەکە و لولی بدە، پاشان دانە دانە لە ناو ڕۆنی گەرمکراو سووریان بکەرەوە و لە شیلە ھەڵیان بکێشە و فستقەکە وردکراوەکەی بەسەردا بکە.
  • بۆ ئامادەکردنی شیلەکەش دوو کوپ شەکر لەگەڵ یەک کوپ ئاو و دوو دڵۆپ گیراوەی لیمۆ تێکەڵ بکە، دواتر لەسەر ئاگر دایبنێ تاکوو دەکوڵێت.


سەرچاوەکان



1429 بینین