شێوازی دروستکردنی کێکی ترالیچە

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-07-20-14:28:00 - کۆدی بابەت: 9450
شێوازی دروستکردنی کێکی ترالیچە

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

کێکی ترالیچە یان کێکی تەڕ (بە ئینگلیزی: Traliche cake) جیاوازترە لە جۆرەکانی تری کێک، چونکە ئەم جۆرەیان نەرمییەکی تێدایە، دەتوانرێت بۆ میوان و بۆنەکان و عەسرە چا ئامادە بکرێت.

کەرەستەکانی

کەرەستەی سۆسەکەی

  • کوپێک شەکر
  • نیو پیاڵە ئاو
  • نیوەی خامەیەکی بچوک
  • کرێم شانتی

ئامادەکردنی کێکەکە

سەرەتا سپێنەی هێلکەکان لە زەردێنەکەی جیادەکرێتەوە، سپێنەکەی لەگەڵ خوێ و نیو کوپ شەکر تێکەڵ دەکرێت بەجۆرێک وەک کرێمێکی خەستی لێدەربچێت، پیکن پاودەرەکەی تێکەڵدەکرێت و دووبارە تێکدەدرێتەوە.

لە دەفرێکی تردا زەردێنەی هێلکە و ڤانێلا و نیوەکەی تری شەکرەکە و نیو پیاڵە ئاوی تێدەکرێت و تێکەڵدەکرێت، دواتر بە بەکارهێنانی هێڵەک وردە وردە ئارد و نیشاستەکەی بۆ زیاد دەکرێت و تێکدەدرێتەوە، ئەگەر هەویرەکە توند بوو نیو پیاڵە شیری گیراوەی بۆ زیاد دەکرێت.

گیراوەی سپێنەی هێلکەکە تێکەڵ بە هەویرە شلەکە دەکرێت و تێکدەدرێت، دەخرێتە ناو قاڵبی کێکەوە و لەناو فڕن دەکرێت.

ئامادەکردنی سۆسەکەی

کوپێک شەکر لەناو تاوەیەکدا دەخرێتە سەر ئاگر تاکوو رەنگەکەی مەیلەو قاوەیی دەبێت، دواتر نیو پیاڵە ئاو و خامەکەی بۆ زیاد دەکرێت و جوان تێکدەدرێت تاکوو خەست دەبێتەوە، لەسەر ئاگر دادەگیرێت بۆ ئەوەی سارد بێتەوە.

کیسە کرێم شانتییەکە کوپێک ئاوی ساردی بۆ زیاد دەکرێت و بە میکسەر تێکدەدرێت، پاشان کێکەکە بە چیلکەی ددان چەند کونێکی تێدەکرێت و بە کەوچکی چێشت شیری گیراوەی بەسەردا دەکرێت بۆ ئەوەی نەرم بێت.

کرێم شانتییەکە بکرێت بەسەریدا، دواتر گیراوەی شەکرەکە دەکرێت بەسەریدا و بەو جۆرە بڕازێنرێتەوە، لەگەڵ چا یان قاوە یان شەربەت پێشکەش بکرێت.


سەرچاوەکان



3663 بینین