پشکنینەکانی فرمانی گورچیلە

له‌لایه‌ن: - شنیار کەمال شنیار کەمال - به‌روار: 2022-07-13-14:14:00 - کۆدی بابەت: 9381
پشکنینەکانی فرمانی گورچیلە

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

پشکنینەکانی فرمانی گورچیلە (بە ئینگلیزی: Kidney function tests) کۆمەڵە پشکنینێکن بۆ زانینی توانای کارکردنی گورچیلەکان بەکاردەهێنرێن، پاککردنەوەی پاشەڕۆ لە جەستە و توانا و تەندروستی گورچیلەکان نیشان دەدەن، پشکنینەکانی فرمانی گورچیلە لەسەر نموونەی میزی 24 کاتژمێری و خوێن ئەنجام دەدرێن، کاتی ئەنجامدانی پشکنینەکانی فرمانی گورچیلە بە بەراورد بە پشکنینەکانی تر زیاتر دەخایەنێت بۆ دەستکەوتنی ئەنجامی داواکراو لەلایەن پزیشکەوە.

فرمانی گورچیلەکان چییە؟

گورچیلەکان بەشێکن لە کۆئەندامی میز، دەکەونە تەنیشتی بڕبڕەی پشت لە بەشی خوارەوەی قەفەسی سنگ:

بۆچی پێویستە پشکنینەکانی فرمانی گورچیلە بکرێت؟

هەندێک حاڵەت وەک نەخۆشی شەکرە و بەرزی پەستانی خوێن کاردەکەنە سەر توانای کارکردنی گورچیلەکان، لەبەرئەوەی پشکنینەکانی فرمانی گورچیلە ئەم حاڵەتانە دەستنیشان دەکات، لە هەندێک حاڵەتی تریش پشکنینی فرمانی گورچیلە لەلایەن پزیشکەوە داوا دەکرێت وەک:

پشکنینەکانی فرمانی گورچیلە کامانەن؟

پزیشکی پسپۆڕ لەوانەیە داوای یەک پشکنین یان زیاتر بکات بۆ دڵنیابوونەوە لە تەندروستی گورچیلەکان:

پشکنینەکانه خوێن 

  • پێوانەکردنی ڕێژەی نایترۆجینی ناو خوێن کە بەهۆی تێکشکاندنی پڕۆتینەکان دروست دەبن.
  • هەڵسەنگاندنی ڕێژەی پاڵاوتنی گلۆمێرولاکان کە بەپێی ڕێژەی پڕۆتینی جەستە و تەمەن و ڕەگەز و کێش و نەتەوە دەگۆڕێت.
  • کریاتینینی ناو سیڕەم ئەمەش پاشەڕۆیەکە بەهۆی تێکشکانی ماسوولکەشانەکان دروست دەبن.

پشکنینەکانی میز 

پشکنینی میزی 24 کاتژمێری چۆن ئەنجام دەدرێت؟

کاتێک پزیشک داوای پشکنینی میزی 24 کاتژمێری دەکات دەفرێکی تایبەتت پێ دەدرێت بۆ کۆکردنەوەی میز بۆماوەی 24 کاتژمێری تەواو، بۆ ڕۆژی دواتر لەکاتی هەستان لە خەو یەکەم میز وەک کاتی ئاسایی دەکرێت، پاشان بۆ تەواوی ڕۆژەکە میز لە دەفرەکەدا کۆدەکرێتەوە، ڕۆژی دواتر پاش هەستان لە خەو بۆ کۆتا جار میز دەکرێتە دەفرەکەوە و دەبرێت بۆ تاقیگە بۆ پشکنین.

پشکنینی گورچیلە لە ڕێگەی خوێنەوە چۆن ئەنجام دەدرێت؟

بۆ پشکنینی خوێن سەردانی تاقیگە دەکرێت و بڕێک خوێن وەردەگیرێت لە خوێنهێنەری باسک و دەکرێتە ناو تیوبی سەر زەرد بۆ دەستکەوتنی سیڕەم و ئەنجامدانی پشکنینە کیمیاییەکان، پشکنینی خوێن هیچ مەترسییەکی نییە بەڵام ڕێژەیەکی کەمی نەخۆشەکان پاش وەرگرتنی خوێن سووربوونەوەی باسک و خەواڵوویی و شەکەتییان پێوە دیارە.

ئەنجامی پشکنینەکان

ئەنجامی پشکنینەکان پشت دەبەستێت بە توانای پاڵاوتنی گورچیلەکان، ئەگەر ئەنجامەکان:

  • ڕێژەی پاڵاوتنی (گلۆمێرولاکان<60) نیشان بدات واتای بوونی نەخۆشی گورچیلەیە
  • ڕێژەی ئەلبۆمین لەسەر (کریاتینین>30) میللیگرام لە گرامێکدا نیشانەیە بۆ نەخۆشی گورچیلە

نەخۆشییەکانی گورچیلە چین؟

نیشانەکانی نەخۆشییەکانی گورچیلە

لەکاتی پەرەسەندنی نەخۆشییەکانی گورچیلە ئەم نیشانانە دەردەکەوێت:

چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی گورچیلە

چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی گورچیلە بەپێی جۆری نەخۆشییەکە دەگۆڕێت، ئەو کەسانەی دووچاری شکستی گورچیلە بوون بەتایبەت قۆناغی 5ی نەخۆشی شکستی گورچیلە پاڵاوتنی گورچیلە یان چاندنی ئەندامی گورچیلەیان بۆ ئەنجام دەدرێت، بەکارهێنانی دەرمان لەو کەسانەی نەخۆشی بەرزی پەستانی خوێن و بەرزی کۆلیسترۆڵیان هەیە یاریدەدەرێکی باشە بۆ گەڕانەوەی تەندروستی گورچیلەکان، گۆڕینی شێوازی ژیان لە ڕێگەی خواردنی تەندروست و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی خوێی ناو خواردن و وەرزشکردن و دابەزاندنی کێشی جەستە و وازهێنان لە جگەرەکێشان و ماددە کحولییەکان هەروەها نەخواردنی دەرمانە دژەبەرگرییەکان یارمەتیدەرێکی کاریگەرن بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی گورچیلە.


سەرچاوەکان



882 بینین