گوڵەبەفرینە (٢٠٢١)

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار مونا ڕزگار - به‌روار: 2022-07-22-19:10:00 - کۆدی بابەت: 9489
گوڵەبەفرینە (٢٠٢١)

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گوڵەبەفرینە (بە ئینگلیزی: Snowdrop، بە کۆری: 설강화) زنجیرەیەکی کۆرییە لە چەشنی درامی، سیاسی، ڕۆمانسییە، بەرهەمی کۆریای باشوورە و لە ساڵی ٢٠٢١ بڵاوکرایەوە. ژمارەی ئەڵقەکانی ١٦ ئەڵقەیە. زنجیرەکە لە دەرهێنانی (جۆ هاین تاک) و لە نووسینی (یو هیون می)ـیە. یەکێک لە سەرەکیترین نواندنکارەکان (کیم جی سوو)ـە کە گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی گرووپی بلاک پینکە (Blackpink) کە گرووپێکی ناوداری کۆریای باشوورە و لە چوار کچ پێکهاتووە. زنجیرەکە نمرەی ٩٫٥/١٠ـی هەیە لە سایتی IMdb تایبەت بە هەڵسەنگاندنی فیلم و زنجیرەکان.

نواندنکار و کەسایەتییەکان

نواندنکار کەسایەتی
یۆنگ های ئین لیم سۆ هوو
کیم جی سوو چۆ یۆنگ ڕۆ
یو ئین نا کانگ چۆنگ یا
جانگ سیۆنگ جۆ لی کانگ موو
کیم هێی یۆن کای بۆن ئۆک

کورتەچیرۆک

چیرۆکەکە باس لە بەهاری ساڵی ١٩٨٧ـی کۆریای باشوور دەکات کە خەڵکی لەلایەن حکوومەتێکی دیکتاتۆرەوە حوکومڕانی کراون، لیم سۆ هوو کوڕێکی بریندارە و بە برینداری خۆی دەکات بە بەشە ناوخۆییەکی کچاندا و کچە خوێندکارێک دەیشارێتەوە و دوای ئەوە پەیوەندییەکەیان ئاڵۆزتر دەبێت.

چەند ڕاستییەک دەربارەی زنجیرەکە

  • نووسەری سیناریۆی زنجیرەکە دەڵێت نزیکەی ١٢ ساڵی پێچووە تاکوو سیناریۆکە تەواو بکەم.
  • جۆنگ های ئین بووە براوەی باشترین نواندنکار بە دەنگی بینەران لە ئاهەنگی خەڵاتەکانی زنجیرەی ئەژدیها شینەکان (Blue Dragon Series Awards 2022) بۆ ئەم زنجیرەیە.
  • کیم سی سوو کە ڕۆڵی هاوڕێی چۆ یونگ ڕۆی دەبینی و قوتابی زانکۆ بوو، لە ساڵی ٢٠٢٢ و لە تەمەنی ٢٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و دەنگۆی زۆر هەبوو کە خۆی کوشتبێت.
  • چیرۆکی دراماکە پێش بڵاوبوونەوەی دزەی کردوو و لەناو خەڵکیدا بڵاوبوویەوە، کێشەی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا، بەهۆی ناوەڕۆکە سیاسییەکەی و بە خراپ باسکردنی دەسەڵاتی ئەوکاتە. هەربۆیە بۆ ماوەی مانگێک نزیکەی ٢٢٦٠٧٨ واژۆ کۆکرایەوە بۆ وەستاندنی زنجیرەکە، بەڵام حکوومەت بڕیاری دا کە نەوەستێرنرێت و پاش بڵاوبوونەوەی سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێنا.


سەرچاوەکان



532 بینین