تێلیگرام تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-07-26-17:11:00 - کۆدی بابەت: 9552
تێلیگرام تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

تێلیگرام (بە عەرەبی: تيليجرام، بە ئینگلیزی: Telegram)، خزمەتگوزارییەکی خۆڕاییە، لە پلاتفۆڕمەکاندا بەردەستە. کە لەسەر بنەمای هەوری (Cloud) دامەزراوە. لە ڕێگەی خزمەتگوزارییەکانییەوە دەتوانیت پەیوەندی ڤیدیۆیی و دەنگی و نووسین ئەنجام بدەیت، هەروەها دەتوانیت فایلی دەنگی و ڤیدیۆیی هاوبەشی پێبکەیت لەگەڵ چەند تایبەتمەندییەکی تر. لە ١٤ـی ئابی ٢٠١٣ بۆ ئای ئۆئێس و لە ٢٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ بۆ ئەندرۆید خرایە بازاڕەوە.

تێلیگرام تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات

پەرەپێدەرانی تۆڕی پەیوەندی تێلیگرام ئاشکرایان کردووە، کە بەنیازن چەند تایبەتمەندییەک زیادبکەن بۆ بەکارهێنەرانی تۆڕەکەیان.

بەکارهێنەرانی خزتمەتگوزاری Telegram Premium لە داهاتوودا چەند خزمەتگوزارییەکی نوێیان پێدەگات، لەڕێگەیەوە دەتوانن نامە دەنگییەکان بووەستێنن کە بۆیان دێت، هەروەها دەتوانن چەند ژمارەیەکی تەلەفونی دیاری بکەن، کە نەتوانن نامەیان بۆ بنێرن، ئەم خزمەتگوزارییە سەرەتا بۆ سیستمی ئەندرۆید بەردەست دەبێت.

تێلیگرام خزمەتگوزاری Premium لە مانگی ئایاری ٢٠٢٢ ئاشکراکرد، کە بەشداربووانی ئەو خزمەتگوزارییە دەتوانن ڕیکلامەکان بووەستێنن کە بۆیان دێت، هەروەها داتاکان کە دەگاتە چوار گێگابایت لە یەک کاتدا بە خێراییەکی زۆر دایبگرن، لەگەڵ کۆمەڵێک خزمەتگوزاری تر.


سەرچاوەکان



492 بینین