شلەی باینجان بەبێ گۆشت

له‌لایه‌ن: - سۆز عەتا سۆز عەتا - به‌روار: 2022-07-29-13:29:00 - کۆدی بابەت: 9598
شلەی باینجان بەبێ گۆشت

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

شلەی باینجان (بە عەرەبی: مرق باذنجان، بە ئینگلیزی: Aubergine stew) شلەیەکی عێراقی و کوردیی بەناوبانگە و وەک ژەمێکی سەرەکی لەگەڵ برنجدا دەخورێت، بە چەند ڕێگەیەک ئامادە دەکرێت و ئامادەکردنەکەی بەپێی شوێنەکان دەگۆڕێت. شێوازی ئامادە کردنەکەی لەناو کورددا بەم شێوەی خوارەوەیە و تێیدا هەندێک بەهارات زیادکراوە و کەسی چێشتلێنەر دەتوانێت بەخواستی خۆی لایببات.

کەرەستەکان

شێوازی ئامادەکردن

سەرەتا تەماتەکان ورد بکە، پاشان باینجانەکان بە قاشی گەورە لەت بکە و بیخەرە ناو ئاوەوە تاوەکوو ڕەش نەبێتەوە.
ڕۆن و پیازی ئەڵقەکراو بەپێی خواستی خۆت بخەرە ناو مەنجەڵەکەوە، دواتر تەماتەکەی تێ بکە و سووری بکەرەوە، پاشان باینجانەکە بخەرە ناو تەماتەکەوە و خوێ و دارچینی و بیبەری ڕەش و بەهاراتی مەحشییەکە بکە بەسەریدا و سەری دابخە تاوەکوو کەمێک باینجانەکە نەرم دەبێتەوە. هەروەها دەتوانیت بیبەری ڕەش و بەهاراتی مەحشییەکەی تێنەکەیت ئەگەر نەتبوو.

لە کۆتاییدا بەپێی ئارەزووی خۆت دۆشاو لەگەڵ ئاودا تێکەڵ بکە و بیخەرە ناو باینجان و کەرەستەکانی ترەوە و وازی لێبهێنە تاوەکوو خەست دەبێتەوە و دەکوڵێت. ئەگەر ئارەزوو دەکەیت خەست بێت ئەوا کەم ئاوی تێبکە و گەر ئارەزووت لە شلەی ڕوونە ئەوا کەمێک زیاتر ئاوی تێبکە.


سەرچاوەکان



535 بینین