چۆن مامەڵە بکەیت کاتێك هاوسەرەکەت غیرەت لێدەکات

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-07-30-21:44:00 - کۆدی بابەت: 9618
چۆن مامەڵە بکەیت کاتێك هاوسەرەکەت غیرەت لێدەکات

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

غیرەکردن (بە عەرەبی: الغيرة، بە ئینگلیزی: Jealousy)، هەستێکی لە ڕادەبەدەری بڕوا بەخۆنەبوون و نائاسوودەییە دەربارەی لەدەستدانی شتێک بەشاراوەیی، هەروەها دەستەواژەکە بەکاردێت بۆ پێناسەکردنی هەستێکی پەیوەست بە خاوەندارێتی بەرامبەر بە کەسێکی تر وەک خۆشەویست یاخود هاوڕێ و هاوسەرەکان. بەڵام هەریەکە بە ڕادەیەك، هەندێك کەس هێندە غیرە دەکەن کە ژیان لە خۆیان و هاوسەرەکەشیان تێكدەدەن.

ڕێنماییەکان

  1. ئەوە بزانە کە ئاساییە هاوسەرەکەت غیرەت لێبکات، چونکە ئەگەر نەیکات ئەوا کێشەیەک لە پەیوەندییەکەتاندا هەیە.
  2. بزانە هۆکارەکەی چییە، ڕەنگە هۆکارەکەی ئەوەبێت کە کاتی کەمی بۆ تەرخان دەکەیت یاخود کێشەی متمانە لە نێوانتاندا هەیە.
  3. وایلێبکە متمانەت پێبکات، دڵنیاببێتەوە لە ڕاستگۆیی و بەوەفایی تۆ.
  4. کاتێك بە هەڵەیەك تۆمەتبارت دەکات یەکسەر تووڕە مەبە، بەڵکو لەسەرخۆ وەڵامی بدەرەوە و کێشەکەی لەگەڵدا چارەسەر بکە.
  5. بەردەوام بە لە چارەسەری ئەو کێشەیە و ئارام بگرە چونکە ئەوە بزانە زوو چارەسەر نابێت و کاتی زۆری دەوێت.


سەرچاوەکان



360 بینین