کۆمەڵێک ناوی کچ بە واتای خۆر

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-08-01-10:23:00 - کۆدی بابەت: 9642
کۆمەڵێک ناوی کچ بە واتای خۆر

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ناو یەکێکە لەو نیشانانەی کە کەسایەتییەکی پێ دەناسرێتەوە، بۆیە زۆرێک لە دایک و باوکان هەوڵدەدەن باشترین ناوی خوازراوی خۆیان بۆ منداڵەکەیان هەڵبژێرن. هەندێک کات ناو بەهۆی هۆز و نەریتێک، واتاکەی، ڕووداوێکی ڕابردوو یان خولیایەکەوە بە کەسێک دەبەخشرێت.

کۆمەڵێک ناوی کچ بە واتای خۆر

  • ئاکینۆ (Akino): بە ڕەچەڵەک ژاپۆنییە بە واتای خۆری هەڵهاتنی من، ئەمە بە شێوەیەکی تایبەت بۆ کچانی ساوا بەکاردێت.
  • ئەلبا (Alba): بە ڕەچەڵەک لاتینییە بە واتای بەیانی یان خۆرهەڵاتن. ئەمە واتە کچەکەت هێمای تیشکی خۆرە.
  • ئەلێکترۆنا (Alectrona): خوداوەندی خۆری یۆنانییە.
  • ئاپریسیا (Apricia): ناوێکی لاتینییە بە واتای خۆر.
  • ئاورۆرا (Aurora): بە ڕەچەڵەک لاتینییە بە واتای بەیانی دێت، هەروەها خوداوەندێکی ڕۆمانی بەیانییە.
  • داون (Dawn): واتە شکانەوەی تیشکی خۆر، بە ڕەچەڵەک ئینگلیزییە.
  • ئێلی (Eilidh): ناوێکی سکۆتلەندییە بۆ کچان کە بە واتای خۆر دێت.
  • ئێلیان (Éliane): ناوێکی بەناوبانگی فەڕەنسییە بە واتای خۆر.
  • گریان (Grian): ناوێکی سێلتییە، بە شێوەیەکی گشتی بۆ کچان بەکاردێت، کە بە واتای خۆر یان خوداوەندی خۆر دێت.
  • هێلین (Helen): بە بنەچەی یۆنانی هێلین بە واتای تیشکی خۆر دێت.
  • هێلی (Helie): ناوێکی یۆنانییە بە واتای خۆر دێت.
  • هیناتا (Hinata): ناوێکی ژاپۆنییە کە بە واتای شوێنێکی خۆرەتاو دێت.
  • کالیندا (Kalinda): ناوێکی هیندییە بە واتای خۆر.
  • کیرا (Kira): ناوێکی ئێرلەندییە کە بە واتای خۆر، یان تیشک دێت.
  • کایرا (Kyra): ناوێکی تری ئێرلەندی بۆ کچە بچووکەکانە بە واتای وەک خۆر دێت.
  • ئۆریانا (Oriana): ناوێکی لاتینییە بە واتای زێڕین، واتایەکی تری خۆرە.
  • ڕۆکسانا (Roxana): ناوێکی یۆنانییە و بە واتای بەیانی یان تیشکەکانی بەیانی دێت.
  • سۆلانا (Solana): ناوێکی ئیسپانییە بە واتای تیشکی خۆر دێت.
  • سۆلێ (Sole): بە ڕەچەڵەک ئیتاڵییە بە واتای خۆر دێت.
  • سۆلێل (Soleil): ناوێکی فەرەنسییە بە واتای خۆر.
  • سونیڤا (Sunniva): بە ڕەچەڵەک نەرویجییە، ئەم ناوە بە واتای دیاریی خۆر دێت.
  • یوومانا (Yumana): لە ئایینی هیندۆسیدا یوومانا کچی خوداوەندی خۆرە، سووریا.
  • زۆنێسترا (Zonnestra): ناوێکی هۆڵەندییە کە بە شێوەیەکی گشتی بۆ کچە بچووکەکان بەکاردێت و بە واتای تیشکی خۆر دێت.


سەرچاوەکان



6735 بینین