سکووڵی پزیشکی ڤێتێرنەری

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-08-01-16:38:00 - کۆدی بابەت: 9648
سکووڵی پزیشکی ڤێتێرنەری

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

سکووڵی پزیشکی ڤێتێرنەری (بە عەرەبی: كلية الطب البيطري، بە ئینگلیزی: College of Veterinary Medicine)، لە زانکۆی سلێمانی، بە فەرمانی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی لە ڕێکەوتی ١٠ـی تشرینی یەکەمی ١٩٩٥ دامەزراوە، وەکوو یەکەمین کۆلێژ لەو پسپۆرییەدا لە باشووری کوردستان. خوێندن لەم کۆلێژە پێنج ساڵە. ئەرکی سەرەکی ئەم کۆلێژە بریتییە لە پێگەیاندن و ئامادەکردنی کادری پسپۆڕ لە ھەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس، دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا لە بواری پیشەی پزیشکی ڤێتێرنەری، بە مەبەستی پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری ڤێتێرنەری لە ھەرێمی کوردستان. لە ساڵی ١٩٩٥-١٩٩٦ یەکەم دەستەی خوێندکاران وەرگیران لە ساڵی ٢٠٠٠-٢٠٠١ بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان پێبەخشرا لە بواری پزیشکی ڤێتێرنەری و نەشتەرگەری (B.V.M. &S).

لقەکانی کۆلێژی ڤێتێرنەری

  1.  زانستە بنچییەکان
  2. توێکاری و ھستۆپاپولۆجی
  3. مایکرۆبایۆلۆجی
  4. نەشتەرگەری و زاوزێ
  5. کلینیک و ھەناوی

ناونیشان

تەلاری سەرەکی کۆلێژی پزیشکی ڤێتێرنەری دەکەوێتە ناو کەمپی زانکۆی سلێمانی، مەڵبەندێکی فێرکاری کە سەر بە کۆلێژە، بەناوی (نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری فێرکاری) دەکەوێتە گەڕەکی شێخ محی الدین نزیک بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری لە شاری سلێمانی کە مەڵبەندێکی فێرکاری و خزمەتگوزارییە و کۆمەڵێک چالاکی تێدا ئەنجام دەدرێت.

نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری فێرکاری

  • زۆربەی وانەکلینیکی و پراکتیکییەکانی تێدا دەوترێتەوە.
  • توێژینەوەکانی خوێندکارانی خوێندنی باڵای تێدا ئەنجام دەدرێت.
  • خزمەتگوزاری ڤێتێرنەری پێشکەش بە ھاوڵاتیان دەکات بەبێ بەرامبەر.
  • وەکوو مەڵبەندێکی ڕاوێژکاری لە بوارە جیاجیاکانی پزیشکی ڤێتێرنەری کاردەکات.

وانە گرنگەکانی سکووڵی پزیشکی ڤێتێرنەری

  1. veterinary Ethics
  2. animal husbandary
  3. animal husbandary practical
  4. veterinary Anatomy
  5. animal surgery lab
  6. animal physiology
  7. veterinary immunology
  8. veterinary virology


سەرچاوەکان



427 بینین