فەقێی تەیران

له‌لایه‌ن: - شنیار کەمال شنیار کەمال - به‌روار: 2022-08-06-23:00:00 - کۆدی بابەت: 9732
فەقێی تەیران

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

فەقێی تەیران (بە ئینگلیزی: Faqiye Teyran، بە عەرەبی: فقی طیران) هۆزانڤان و فەیلەسووفێکی کلاسیکی کورد بووە، خەڵکی ناوچەی هەکاری دەوڵەتی عوسمانی بووە، بە زاراوەی کورمانجی شیعری نووسیوە و بە بەرهەمی زەمبیلفرۆش ناوبانگی دەرکردووە.

ژیاننامە

مەلا محەمەدی کوڕی عەبدوڵڵا بەگ ناسراو بە فەقێی تەیران لە ساڵی ١٥٩٠ لە گوندی میکسی ناوچەی هەکاری لەدایکبووە، لە قوتابخانەیەکی ئایینی خوێندنی تەواو کردووە، فەقێی تەیران بۆ خوێندن چووە بۆ شاری خیزان، دواتر چووەتە جەزیرەی بۆتان و بووە بە خوێندکاری مەلای جزیری، فەقێی تەیران بەردەوام شیعری نووسیوە و زۆر پەیوەست بووە پێوەی و سەردانی کۆڕ و قوتابخانەکانی دەکرد و شیعرەکانی بۆ خەڵک دەخوێندەوە، فەقێی تەیران لە ساڵی ١٦٦٠ لە مکس کۆچی دوایی کردووە بەڵام لە ساڵی ٢٠١٣ بەردی گۆڕەکەی لە گوندی شاندیزی سەر بە شاری خیزان دۆزراوەتەوە.

بەرهەم و شیعرەکانی

فەقێی تەیران بە شێوەزاری کورمانجی سەروو و لەسەر کێشی بڕگەیی شیعری فۆلکلۆری نووسیوە، هەندێکیش لە شیعرەکانی لە گۆرانی میللیدا بەکارهاتوون، شیعرەکانی زیاتر دەربارەی سۆفییەتی و خۆشەویستی بۆ خوا و زانیاری و جوانی ئافرەت و سروشت بوون،

نموونەی شیعری

ئەی ئاڤ و ئاڤ، ئەی ئاڤ و ئاڤ
ما تو ب عشق و موحبەتێ
مەوج و پێلان تاڤێی بەلاڤ
بێ سەکنە ئو بێ ڕاحەتێ
بێ ڕاحەت و بێ سەکنەئی
یان عاشقێ باخوێ خوەئی
یان شوبهەتێ قەلبێ مەئی
ژ عشقا کێ نا تەبتێ
ژ عشقا کێ هەر تێی و تێی
هەتا کەنگی هەر بێی و بێی
بۆ من بێژە حەیرانێ کێی
دا ئەز بزانم قسەتێ
دا ئەز بزانم ڤێ سوڕێ
ژ هندەکێ هەتا پوڕێ
ژ مەعنەیا ڤێ گوڕ گوڕێ
ژ کێڕا دکی ڤێ تاعەتێ
تاعەت دکی بێ پا ئو دەڤ
چەندی دکی چوونا ل هەڤ
دەنگێ تە تێ ب ڕۆژ و شەڤ
زکرێ دکی ب حالەتێ
ژکێڕا دکی زکری ب حال
قەت گوشگوشا ناکی بەتال
شوبهەتێ من ڕەحتێ عەمال
شەڤان و ڕۆژان خەو نەتێ
شەڤان و ڕۆژان بێ خەوی
ژ محبەتا کێ د تەوی
شەڤتارییان قەت نا حەوی
تو ژ ئەمرێ کێ ڤلەز کەتێ
تو ژ ئەمرێ کێ هەر تێی ببەز
سەوداسەری شوبهەتێ ئەز
ژکێڕا دکی چوونا بلەز
ڤێ سەرقوتان و غولمەتێ
غولمەت دکی بێ پێ و دەست
ژ کێڕا دکی چەند کۆهـ و پەست
باخۆی نەگۆت گاڤەک ڤەوەست
هندی دچی دەنگێ تە تێ

بەرهەمەکانی

• بەیتا شێخێ سەنعان ساڵی ١٦٢١
• بەرسیسێ عابید
• بەرێکانێ دناڤبەرا فەقی و مەلایێ جزیریدا
• زەمبیلفرۆش
• بەیتا دمدم
• کەڤلێ هەسپێ ڕەش
• ئای دلێ من ئای دلۆ
• سیزەری لە ساڵی ١٦٤٠ بۆ مەلای سیزەری نووسیوە 


سەرچاوەکان



814 بینین