دژە تیرۆر

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-08-18-15:15:00 - کۆدی بابەت: 9893
دژە تیرۆر

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

دەزگای دژەتیرۆر (بە عەرەبی: وكالة مكافحة الارهاب، بە ئینگلیزی: Counter Terrorism Agency or CTGگرووپی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە کوردستان، ناسراو بە "لە خۆمان پاراستن" بە کوردی "پاراستن و زانیاری". دەزگایەکی حکوومییە و بارەگای سەرەکی دەکەوێتە شاری سلێمانی.

مێژوو

دەزگایەکی حکوومییە کە لەلایەن دەزگای هەواڵگری یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە کە پێی دەوترێت (لە خۆمان پاراستن) لەژێر ناوی سی تی جی کوردستان دامەزرا. بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٢ لەلایەن یەکێتییەوە بە هاوکاری ئەمریکا لە دژی هەڕەشەکانی ئەنسارولئیسلام لە ناوچەی نزیک بە هەڵەبجەی شەهید دامەزرێنرا. ھێزەکانی دژەتیرۆر لەلایەن لاھور شێخ جەنگییەوە فەرماندەیی دەکرا. لە ساڵی ٢٠١٣ لاھور شێخ جەنگی بوو بە بەڕێوەبەری دەزگای زانیاری کە دەزگای ھەواڵگری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو، دواتر هەردوو دەزگای هەواڵگری و سەربازی، زانیاری و دژەتیرۆری یەکخستەوە. دوای ڕووداوەکانی ٨ـی تەممووز وەهاب هەڵەبجەیی بووە بەرپرسی دەزگاکە.

ئەرکەکانی

گرووپی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر (CTG) زانیاری هەواڵگری کۆدەکاتەوە و ئۆپڕاسیۆنەکان ئەنجام دەدات، ئەرکی سەرەکی دەزگاکە لێکۆڵینەوەیە لە تاوانەکانی تایبەت بە هەردوو ئاسایشی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان. دەزگاکە بە فەرمی دەسەڵاتی دەستگیرکردنی لەسەر کۆمەڵێک تاوان هەیە لەوانە تیرۆر.


سەرچاوەکان



2201 بینین