چۆن دەزانیت کچێک تۆی خۆشدەوێت؟

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-08-18-17:37:00 - کۆدی بابەت: 9895
چۆن دەزانیت کچێک تۆی خۆشدەوێت؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

خۆشەویستی (بە عەرەبی: حب، بە ئینگلیزی: Love)، کچان هەندێک جار شەرم دەکەن بە کوڕان بڵێن خۆشیان دەوێن، بەڵام کۆمەڵێك کردار لە کچاندا ئاماژەیە بۆ هەبوونی هەستی خۆشەویستی بۆ کەسی بەرامبەریان.

دەربڕین

کۆمەڵێك کردار کە کچان ئەنجامی دەدەن وەک ئاماژەیەک وایە تاوەکوو بە کوڕێك بڵێن کە خۆشیان دەوێن لە جیاتی ئەوەی بە وشە بۆی دەرببڕن، بەم جۆرە:

  1. هەمیشە لە پەیوەندییەکی پتەودایە لەگەڵتدا و ئارەزوو دەکات هەمیشە هەواڵت بزانێت.
  2. ڕۆژانە کاتی تایبەت تەرخان دەکات بۆ بوون لەگەڵ تۆ و هەمیشە لە کاتی کارەکانیش بیر لەوە دەکاتەوە چۆن تۆ ببینێت.
  3. ئارەزوو دەکات بە هەموو کەسە نزیکەکانی خۆیت بتناسێنێت و نزیکت بخاتەوە لێیان.
  4. هەندێک جار ئیرەیی دەبات بەوەی قسە لەگەڵ کچێکی دیکەدا بکەیت.
  5. باسی داهاتوو دەکات لەگەڵت کە ژیان چۆن دەبێت.


سەرچاوەکان



582 بینین