مەترسییەکانی درەنگ خەوتنی منداڵان

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-08-19-22:44:00 - کۆدی بابەت: 9913
مەترسییەکانی درەنگ خەوتنی منداڵان

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

مەترسییەکانی درەنگ خەوتنی منداڵ (بە عەرەبی: مخاطر ذهاب الأطفال للنوم متأخرا، بە ئینگلیزی: The dangers of late bedtime in children)، ئەو منداڵانەی لەدوای کاتژمێر نۆی شەو دەخەون یان تا درەنگانی شەو دەمێننەوە چەند مەترسییەکی تەندروستییان لەسەرە.

مەترسییەکان

  1. گەشەیان دوادەکەوێت بەتایبەت باڵا.
  2. بەرگری جەستەیان لاوازدەبێت و ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی زۆر دەبێت.
  3. منداڵ تووشی پەشۆکان و ناڕەحەتی و گرفتە دەروونییەکان دەبێت.
  4. گەورەترین مەترسی لەسەر ئەو بەشەی مێشک دروست دەکات کە بەرپرسە لە هۆش و بیری منداڵەکە و خانەکانی تێکدەشکێنێت.
  5. مێشک تووشی بێ توانایی دەکات و ئەگەری لەبیرچوونەوە زیاتر دەکات.
  6. هەستکردن بەماندوویەتی و شەکەتی و بەجێنەگەیاندنی ئەرکی ڕۆژانە بەشێوەیەکی سەرکەوتوو.
  7. هۆکارە بۆ زیانگەیاندن بە تەندروستیی چاو و دڵ و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان زیاد دەکات.


سەرچاوەکان



497 بینین