جەنگی کۆریا کەی دەستی پێکرد و کەی کۆتایی هات؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-08-20-20:41:00 - کۆدی بابەت: 9920
جەنگی کۆریا کەی دەستی پێکرد و کەی کۆتایی هات؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

جەنگی کۆریای باشوور و کۆریای باکوور (بە ئینگلیزی: Korean War) جەنگێکی سێ ساڵە بوو لە نیمچەدوورگەی کۆریا لە نێوان هەردوو بەرەی باکوور و باشووری کۆریا ڕوویدا، بەشی باکوور لە ژێر کۆنترۆڵی یەکێتیی سۆڤیەت و بەشی باشوور لە ژێر کۆنترۆڵی لیژنەی کاتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆریا بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بوو.

جەنگی کۆریا کەی دەستی پێکرد؟

سەرەتای جەنگی نێوان هەردوو کۆریا لە ١٩٥٠/٦/٢٥ بوو کاتێک کۆریای باکوور هێرشی کردە سەر کۆریای باشوور و دوای ئەوە جەنگەکە فراوانتر بوو و نەتەوە یەکگرتووەکان بە سەرکردایەتی ئەمریکا بۆ پارێزگاری لە بەرەی باشوور هاتنە ناوەوە، لەدوای ئەوانیش چین هاتە نێو جەنگەکەوە. دوای گەیشتنی هەردوولا بە ڕێککەوتن، لە ١٩٥٣/٧/٢٧ ئاگربەست ڕاگەیەندرا و جەنگ کۆتایی هات و نیمچەدوورگەکە دابەش بوو بۆ هەردوو وڵاتی کۆریای باشوور و کۆریای باکوور.

کۆریای باکوور پشتگیرییەکی بەرفراوانی لە کۆماری گەلی چین وەرگرت، هەروەها پشتگیرییەکی سنوورداری یەکێتیی سۆڤیەتیشی هەبوو لە بواری ڕاوێژکاری سەربازی و فڕۆکەوانی و چەک. کۆریای باشووریش لەلایەن هێزەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پشتیوانی دەکرا ،کە زۆربەیان لە هێزەکانی ئەمریکا پێکهاتبوون و لەگەڵیشیاندا چەندین وڵاتی دیکەش بە هێزەکانیانەوە بەشداری جەنگەکەیان کرد.


سەرچاوەکان



1201 بینین