کەرەی عەلی بابا 

له‌لایه‌ن: - ڤێنوار زاهیر ڤێنوار زاهیر - به‌روار: 2022-08-23-21:28:00 - کۆدی بابەت: 9970
کەرەی عەلی بابا 

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا 

کەرەی عەلی بابا (بە ئینگلیزی: Peanut butter، بە عەرەبی: زبدة فول سوداني)، خۆراکێکە لە هاڕاوەی عەلی بابا، و تێکەڵکردنی لەگەڵ چەند پێکهاتەیەکی تر پێک دێت. کەرەی عەلی بابا لە تەواوی جیهاندا زۆر بەربڵاوە و بەهۆی تاموچێژە خۆشەکەیەوە خواستێکی زۆری لەسەرە. بەدڵنیاییەوە هەموو کەس چێژ لە خواردنی نابینێت، بۆ نموونە زۆر کەس هەستیاری بە عەلی بابا هەیە، لەبەر ئەم هۆکارە دەبێت لە خواردنی بەدوور بێت.

کەرەی عەلی بابا چییە؟

کەرەی عەلی بابا خۆراکێکە هیچ پێکهاتەیەکی کیمیایی و کەرەستەیەکی دروستکراوی تێدا نییە، بەزۆری لە هاڕاوەی عەلی بابای برژاو پێک دێت. بەڵام ئەمە هەموو جۆرەکانی ناگرێتەوە، هەندێک لە جۆرەکانی بێجگە لە عەلی بابا چەند پێکهاتەیەکی تری وەک شەکر، ڕۆنی ڕووەکی یان چەوری ناتەندروستی تێدایە. خواردنی بڕێکی زۆر لە شەکری زیادکراو و چەورییە ناتەندروستەکان کێشەی تەندروستی وەک نەخۆشییەکانی دڵ بۆ کەسەکە دروست دەکات. لەبەرئەوە پێویستە لە کاتی کڕینیدا بە وریاییەوە سەرنجی پێکهاتەکانی ناو خۆراکەکە بدەیت، تاکوو لە هەموو زیانێک بەدوور بیت. لە جیاتی کڕینی ئەو جۆرەی پێکهاتەی تری بۆ زیادکراوە، هەوڵبدە ئەو جۆرەیان هەڵبژێریت کە بەتەنها لە عەلی بابا پێکهاتووە.

پێکهاتەکانی ناو ئەم خۆراکە چین؟ 

سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە پڕۆتین 

کەرەی عەلی بابا سەرچاوەیەکی زۆر باشی وزەیە، ١٠٠ گرام لەم کەرەیە پێکهاتووە لە:

  • ٢٢ گرام لە کاربۆهیدرات، لە ١٤٪ ی وزەی ناو خۆراکەکە دابین دەکات
  • پێنج گرام ڕیشاڵ
  • ٢٢.٥ گرام لە پڕۆتین، ئەم ڕێژەیە بە بەراورد بە خۆراکە ڕووەکییەکانی تر زۆر زیاترە، بە بڕی ١٤٪ وزەی خۆراکەکە پێک دێنێت. 
  • ٥١ گرام لە چەوری تەندروست، بە ڕێژەی ٧٠٪ وزەی خۆراکەکە پێکدێنێت. 

لەگەڵ ئەوەی کەرەی عەلی بابا سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە پڕۆتین، بەڵام هەندێک ترشی ئەمینی وەک مێسیۆنین (methionine) تێدا نییە. عەلی بابا سەر بە خێزانی پاقلەمەنییەکانە، لە هەمان کاتدا خۆراکەکانی تری وەک بەزالیا، پاقلە و نیسک دەگرێتەوە. ئەو پڕۆتینەی لە پاقلەمەنییەکانەوە وەردەگیرێت، بڕێکی کەمتر لە مێسیۆنین و سیستینیان (cysteine) تێدایە بە بەراورد بە ئەو سەرچاوەی پڕۆتینەی لە بەروبوومە ئاژەڵییەکانەوە وەردەگیرێت. کەمی مێسیۆنین دەگەڕێتەوە بۆ خواردنی بڕێکی کەم لە پڕۆتین یان لەوانەیە پەیوەندی بە حاڵەتێکی تایبەتەوە هەبێت. کەمی ئەم پێکهاتەیە زۆر کەمە واتە حاڵەتەکانی تووشبوون بە کەمی مێسیۆنین زۆر دەگمەنن بە تایبەتی لەو کەسانەی تەندروستییەکی باشیان هەیە. 

ڕێژەی کاربۆهیدراتی کەمە 

کەرەی عەلی بابا بەتەنها لە ٢٠٪ لە کاربۆهیدرات پێکهاتووە، لەبەرئەوە هەڵبژاردەیەکی زۆر گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی سیستمێکی خۆراکی کە لە بڕێکی کەم لە کاربۆهیدرات پێکهاتووە جێبەجێ دەکەن. هەروەها زۆر بە ڕێژەیەکی کەم ئاستی شەکر لە خوێندا بەرز دەکاتەوە، لەبەر ئەم هۆکارە بۆ ئەو کەسانەش باشە کە نەخۆشی شەکرەی جۆری دوویان هەیە. لێکۆڵینەوەیەک دەریخستووە، خواردنی کەرەی عەلی بابا بە شێوەیەکی گونجاو و بە بەردەوامی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو کەم دەکاتەوە.

چەوری تەندروستی تێدایە 

ڕێژەی چەوری لە کەرەی عەلی بابادا زۆرە، نزیکەیی ١٠٠ گرام لە کەرەی عەلی بابا لە ٥٩٧ کالۆری پێک دێت. سەرەڕای ئەوەی ڕێژەی کالۆری زۆرە، بەڵام خواردنی بڕێکی مام ناوەند لە کەرەی عەلی بابا بە مەرجێک پێکهاتەی تری بۆ زیاد نەکرابێت یارمەتی دابەزاندنی کێشی لەش دەدات، واتە خۆراکێکی گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشی لەشیان دابەزێنن. لەبەرئەوەی خۆراکێکی دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و چەوری تەندروست، هەڵبژاردەیەکی زۆر باشە بۆ ئەو کەسانەی گۆشت ناخۆن. نیوەی چەوری کەرەی عەلی بابا لە ترشەڵۆکێکی چەوری ناتێر پێکهاتووە، ئەمە چەورییەکی تەندروستە کە بە ڕێژەیەکی زۆر لە زەیتی زەیتوونیشدا هەیە. هەروەها ترشی لینۆلیک (linoleic acid) تێدایە، بریتییە لە ئۆمێگا ٦، پێکهاتەیەکی گرنگە بۆ لەشی مرۆڤ. هەندێک لێکۆڵینەوە دەریانخستووە، بەکارهێنانی بڕێکی زۆر لە ئۆمێگا ٦ ئەگەری تووشبوون بە هەوکردن و نەخۆشییە درێژخایەنەکان کەم دەکاتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نابێت زیادەڕەوی لە خواردنیدا بکرێت. 

ڕێژەیەکی کەم لە ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە

کەرەی عەلی بابا بە ڕێژەیەکی کەم لە ڤیتامین و کانزای تێدایە، نزیکەیی ١٠٠ گرام لە کەرەی عەلی بابا لەم ڤیتامین و کانزایانە پێک دێت:

هەروەها بایۆتینی (biotin) تێدایە، لەگەڵ پێکهاتەی تری وەک:

بەهەرحاڵ، دەبێت بە وریاییەوە بڕی ئەم خۆراکە بۆ خواردن دیاری بکەیت, چونکە ڕێژەی کالۆری زۆرە، بە بەراورد بە هەندێک لە خۆراکە ڕووەکییەکانی وەک سپێناخ و بڕۆکلی پێکهاتەی خۆراکی کەمترە.

بە دژەئۆکسێن دەوڵەمەندە 

بێجگە لەوەی پێکهاتەی خۆراکی وەک ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا بە دژەئۆکسێن دەوڵەمەندە، واتە ڕێگری  دەکات لە زیانگەیاندن بە خانەکانی لەش بەهۆی تەنۆلکەی سەربەستەوە. لە ئەنجامدا ئەگەری تووشبوون بە هەوکردن کەم دەکاتەوە.


سەرچاوەکان



729 بینین