کچی ئاشی لۆکە (١٠٠ وێنەکەی مێژوو)

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-08-25-10:00:00 - کۆدی بابەت: 10003
کچی ئاشی لۆکە (١٠٠ وێنەکەی مێژوو)

ناوه‌ڕۆك

سەد وێنەکەی مێژوو

گۆڤاری تایم بڕیاری دا بە دانانی لیستێک بۆ بەناوبانگترین وێنەکانی مێژوو و لیستەکەش پێکهاتبوو لە ١٠٠ وێنە، بۆ ئەمەش لەگەڵ زۆرێک لە وێنەگر و وێنەزانانی جیهان کۆبوونەوە، لێکۆڵەرەکان دەڵێن: "هەندێک لە وێنەکانمان داناوە چونکە تاکن، هەندێکیان چونکە بیری مرۆڤیان گۆڕی، و هەندێکیش شێوازی ژیانمانی گۆڕی، بەڵام ئەوەی هاوبەشە لە نێوان هەموویان، ئەوەیە دەبنە هۆی گۆڕانکاری لە مرۆڤەکاندا".

ناوی وێنە کچە ئاشی لۆکە
ناوی وێنە بە فەرمی Cotton Mill Girl
ڕیزبەندی بیست و شەشەمین
جۆر مافی مرۆڤ
مێژوو ١٩٠٨
وێنەگر
Lewis Hine

چیرۆکی وێنە 

لویس هاین کە وەک فۆتۆگرافەرێکی لێکۆڵەرەوە لە لیژنەی نیشتمانی کاری منداڵان کاردەکات، پێیوابوو وێنەی کاری منداڵان هاووڵاتیان ناچار دەکات داوای گۆڕانکاری بکەن. ئەو مەکرەیکەرە (چاکخوازە) لە ماساشوستسەوە تا کارۆلینای باشوور بە خۆنمایشکردن وەک فرۆشیاری کتێبی پیرۆز، بریکاری بیمە، یان فۆتۆگرافەری پیشەسازی خۆی کردە ناو ئاش و کارگەکانەوە بۆ ئەوەی دۆخی نالەباری نزیکەی ٢ ملیۆن منداڵ بگێڕێتەوە.

هاین بە کامێرایەکی گەورەوە دەسوڕایەوە و زانیارییەکانی لە تێنووسێکی شاراوەدا دەنووسی، ئەو منداڵانەی لە ماڵەکانی پاکەتکردنی گۆشت و کانەکانی خەڵووز و قوتوودا کاریان دەکرد تۆماری دەکردن. لە تشرینی دووەمی ١٩٠٨دا چاوی بە سادی فایفەر کەوت کە ڕێک ئەو شتەبوو دەیویست. کچێکی باڵا ١٢١ سانتیمەتری بوو، یەکێک بوو لەو منداڵە بچووکە زۆرانەی کە کاریان دەکرد و ئامێرێکی گەورەی لۆکەبڕینی لە لانکاستەر بەڕێوەدەبرد. بەو پێیەی زۆرجار هاین دەبوو درۆ بکات بۆ ئەوەی وێنەکانی بگرێت، بەڵام ئەمجارە بەبێ ساختەکاری و دوور لە درۆ وێنەیەکی چرکاند کە ١٠٠% ڕاستی بوو. وێنەکانی ئەو لە منداڵانی تەمەن ٨ ساڵ کە کاریان دەکرد بە شێوەیەکی تەواو ترسناکییەکانی کاری منداڵانیان لەبەردەم خەڵکدا خستەڕوو، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی یاسایەکی ڕێکخراوەیی دابنرێت و ژمارەی منداڵانی کرێکار لە ساڵی ١٩١٠ تا ١٩٢٠ نزیکەی بۆ نیوە کەم بکاتەوە.


سەرچاوەکان



306 بینین