تۆیۆتا کامری

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-08-25-10:26:00 - کۆدی بابەت: 10004
تۆیۆتا کامری

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا کامری (بە ئینگلیزی: Toyota Camry، بە عەرەبی: تويوتا كامري) ئۆتۆمبێلێکە لە ساڵی ١٩٨٢ـەوە لەلایەن کۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلەوە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دەفرۆشرێت و چەندین نەوەی گرتووەتەوە. لە بنەڕەتدا لە قەبارەدا بچووک بوو (جەستەی تەسک بوو)، کامری لە ساڵانی نەوەدەکانەوە گەشەی کرد و بووە قەبارەی ناوەڕاست (جەستەی پان). لە دوای بڵاوکردنەوەی وەشانی جەستە فراوانەکانەوە، کامری لەلایەن تۆیۆتاوە وەک دووەم "ئۆتۆمبێلی جیهانی" کۆمپانیاکە دوای کۆرۆلا ستایشی زۆری لێ کرا.

لە نێوان ساڵانی ١٩٧٩ بۆ ١٩٨٢ تابلۆی ناوی کامری درا بە مۆدێلێکی سیدان چوار دەرگا لە ژاپۆن کە بە سێلیکا کامری ناسرابوو. کاتێک کامری لە ساڵی ١٩٨٢ بە زنجیرەی V10 بوو بە مۆدێلێکی سەربەخۆ، تۆیۆتا جگە لە ئۆتۆمبێلی سیدان وەک لیفتباکێکی (liftback) پێنج دەرگاش بەردەستی کرد. زنجیرەی دواتری V20، لە ساڵی ١٩٨٦بۆ یەکەمجار نمایشکرا. کۆمپانیاکە لە ساڵی ١٩٩٠ ئۆتۆمبێلی V20ی گۆڕی بە V30 سیدان و هاردتۆپ، بەڵام ئەم زنجیرە مۆدێلە تایبەت بوو بە ژاپۆن. لە ژاپۆن جۆری جەستەی تەسک زۆر باوبوو، بەڵام خواست لە دەرەوەی وڵات بۆ ئۆتۆمبێلێکی گەورەتری کامری بووە هۆی دروستکردنی ئۆتۆمبێلێکی جۆری XV10 سیدان و ستێشن واگۆن کە لە ساڵی ١٩٩١ بڵاوکرایەوە. پاشان کۆمپانیاکە لە ساڵی ١٩٩٣ ئۆتۆمبێلێکی جۆری کوپێی XV10ی دەرکرد کە لە ساڵی ١٩٩٨ وەک مۆدێلی سەربەخۆ جیاکرایەوە، بە ناوی Camry Solara

کاتێک بازاڕی ژاپۆن لە ساڵی ١٩٩٤ زنجیرەیەکی نوێی V40 ی جەستە تەسکی بڵاوکردەوە بۆ ئەوەی جێگەی V30 بگرێتەوە، XV10 ی جەستە پان بەبێ گۆڕانکاری بەردەوام بوو. دواتر جێگرەوەی بەناوی XV20، لە ساڵی 1996 بڵاوکرایەوە بەناوی Camry Gracia. مۆدێلی داهاتووی جەستە فراوان بە ناوی XV30 لە ساڵی ٢٠٠١ هات. دواتر زنجیرەی XV50 لە ساڵی ٢٠١١ تا ٢٠١٩ فرۆشرا، بوویە یەکێک لە باشترین ئۆتۆمبێلەکانی بازاڕی جیهانی بەتایبەت لە ژاپۆن و ئەورووپای ڕۆژهەڵات. نەوەی دوای ئەوانیش بەناوی XV70 بڵاوکرایەوە.

مۆدێلەکان

جەستەی بچووک جەستەی فراوان
Celica Camry (A40/A50; 1979–1982)  XV10 (1991–1996)
V10 (1982–1986) XV20 (1996–2002)
V20 (1986–1992) XV30 (2001–2006)
V30 (1990–1994) XV40 (2006–2013)
V40 (1994–1998) XV50 (2011–2019)
V50 (1998–2003) XV70 (2017–ئێستا)

زانیاریی گشتی

جۆری سووتەمەنی بەنزین
جێگۆڕکێی بزوێنەر (cc) 2498
ژمارەی سلندەر ٤
زۆرترین هێز (bhp@rpm) 175.67bhp@5700rpm
زۆرترین تورک (nm@rpm) 221Nm@3600to5200rpm
توانای دانیشتن ٥ کەس
جۆری گواستنەوە ئۆتۆماتیکی
جۆری لاشە سیدان

تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی تۆیۆتا کامری

پاوەر ستێرینگ
کردنەوە/داخستنی جامەکان لە پێشەوە
سیستمی سوکانی دژە قوفڵ
هەوا و ساردکەرەوە
ئێرباگی شۆفێر
ئێرباگی سەرنشین
سوکانی فرەکار
دوگمەی وەستانی بزوێنەر

 


سەرچاوەکان



459 بینین