ناوی تۆیۆتا لە چییەوە هاتووە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-08-25-10:44:00 - کۆدی بابەت: 10005
ناوی تۆیۆتا لە چییەوە هاتووە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کۆمپانیای تۆیۆتا (بە عەرەبی: شركة تويوتا للسيارات، بە ئینگلیزی: Toyota Motor Corporation) کۆمپانیایەکی ژاپۆنییە تایبەتە بە دروستکردنی ئۆتۆمبێل، بنکەی سەرەکی لە شاری "تۆیۆتا ئیتشییە" لە وڵاتی ژاپۆنە و لە ساڵی ١٩٣٧ دامەزراوە، یەکەمین کۆمپانیایە لە ساڵی ٢٠١٢ دیاریکرا کە ساڵانە ١٠ ملیۆن ئۆتۆمبێل لە هەموو جیهان بەرهەمدەهێنێت، کۆی گشتی ئۆتۆمبێلەکانی ٢٠٠ ملیۆن ئۆتۆمبێله، کۆمپانیای تۆیۆتا لە ساڵی ٢٠١٤ بە گەورەترین کۆمپانیای جیهان دانرا لەڕووی بەها و قازانجی داهاتی بازاڕییەوە، هەروەها یەکێك لە تایبەتمەندییەکانی ئەم کۆمپانیایە بریتییە لە دروستکردن و بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە کە کارەبایین و بە دوو توخم کاردەکەن، ئەم جۆرە ئۆتۆمێلانە یارمەتیدەرن بۆ پاراستنی ژینگە، جۆری تۆیۆتا لیکزس کە بە دوو توخم کار دەکات لە ساڵی ٢٠١٧ ژمارەی فرۆشتنی گەیشتە ١٠ ملیۆن دانە، تاکوو ئێستا زۆرترین فرۆشی ئۆتۆمبێلەکانی لە جۆری ئۆتۆمۆبێلی "کۆرۆلایە" کە زۆرترین جۆری ئۆتۆمبێلە بۆ جیھان هەناردەی دەکات زیاتر لە ٤١ ملیۆن دانەی لێ فرۆشراوە.

واتای ناوی تۆیۆتا چییە؟

تۆیۆتا لە ناوی تۆیۆدا وەرگیراوە، لە کۆندا کۆمپانیای تۆیۆدای ڕەسەن چەندین جۆری ئامێری بڕینی دروست دەکرد. لە ساڵی ١٩٣٣ کۆمپانیای تۆیۆدا بڕیاریدا بڕواتە ناو بازاڕی ئۆتۆمبێلەوە، لە ساڵی ١٩٥٦دا دوای سەرکەوتنی بەردەوام فراوانتر بوو. تۆیۆدا بە واتای "برنجی بەپیتی فراوان" یان "پاتی برنجی بەپیت" دێت کە ئاماژەیە بۆ دیارترین بەرهەمی کاش لە ژاپۆن. بۆ ئەوەی خۆیان لە واتا کشتوکاڵییەکانی ئەو ناوە جیا بکەنەوە، ناوەکەیان گۆڕی بۆ تۆیۆتا کە دەنگێکی هاوشێوەی هەیە، بەڵام پەیوەندی بە پیشەسازی کشتوکاڵییەوە نییە. 


سەرچاوەکان



1189 بینین