میت واتە چی؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-08-27-15:11:00 - کۆدی بابەت: 10031
میت واتە چی؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

وشەی میت، کە کورتکراوەی (Millî İstihbarat Teşkilatı)ـە، واتە ڕێکخراوی زانیاریی نیشتمانی و دەزگای هەواڵگریی دەوڵەتی تورکیایە. لە ساڵی ١٩٦٥ بۆ جێگرتنەوەی خزمەتگوزاری ئاسایشی نیشتمانی دامەزراوە، ئامانجی کۆکردنەوەی زانیارییە لەسەر هەڕەشەکانی ئێستا و ئەگەرەکان لە ناوەوە و دەرەوە دژی هەموو ئەو توخمانەی کە یەکپارچەیی تورکیا دەخەنە مەترسییەوە. بارەگای سەرەکی میت دەکەوێتە ناوچەی ئیتیمێسگوتی ئەنقەرە.

MİT بەرپرسیارە لە کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری لەسەر هەڕەشەکان لە سەرچاوە ناوخۆیی و دەرەکییەکان کە دژی خاک و خەڵک و یەکپارچەیی و بوون و سەربەخۆیی و ئاسایش و هەموو ئەو توخمانەی دیکەی ترە لە تورکیا. بەرپرسیارە لە گەیاندنی ئەم زانیارییە هەواڵگرییە بە سەرۆکی وڵات و سەرۆکی ئەرکانی گشتی و سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی و ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکانی دیکەی دەوڵەت بەپێی پێویست.


سەرچاوەکان



518 بینین