مەیدانی جەنگ (یاری ڤیدیۆیی)

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-08-27-19:57:00 - کۆدی بابەت: 10032
مەیدانی جەنگ (یاری ڤیدیۆیی)

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

مەیدانی جەنگ (بە عەرەبیباتلفيلد، بە ئینگلیزی: Battlefield)، زنجیرەیەک یاری ڤیدیۆیی تەقەکەری کەسی یەکەمە کە لەلایەن کۆمپانیای سویدی EA DICE گەشەپێدراوە و لەلایەن کۆمپانیای ئەمریکی Electronic Artsـەوە بڵاوکراوەتەوە. سەرەتا لەسەر مایکرۆسۆفت ویندۆز و ئۆ ئێس ئێکس بە Battlefield 1942 دەستیپێکرد کە لە ساڵی ٢٠٠٢ بڵاوکرایەوە. زنجیرەی Battlefield لەلایەن زیاتر لە ٥٠ ملیۆن یاریزانەوە لە سەرانسەری جیهان تاکوو ساڵی ٢٠١٢ یاری پێکراوە، لە زنجیرەی یاری مەیدانی جەنگدا، لە ساڵی ٢٠٠٢ نزیکەی ١١ یاری و ١٢ وەشانی نوێکراوەی زنجیرە یارییەکە بڵاوکرایەوە. زنجیرەکە گرنگییەکی تایبەت بە نەخشە گەورەکان و کاری گرووپی و شەڕی ئۆتۆمبێل دەدات. یارییەکانی زنجیرەکە بۆ کۆمپیوتەر بەشێوەیەکی گشتی لەسەر یاریکردن بە کۆمەڵ و بەشێوەی ئۆنلاین دروستکراون.

ساڵ ناوی یاری پلاتفۆڕمەکان
٢٠٠٢ Battlefield 1942 ماک ئۆ ئێس، ویندۆز
٢٠٠٣  Battlefield 1942: The Road to Rome ماک ئۆ ئێس، ویندۆز
Battlefield 1942: Secret Weapons of WWII ماک ئۆ ئێس، ویندۆز
٢٠٠٤ Battlefield Vietnam ویندۆز
٢٠٠٥ Battlefield 2 ویندۆز
Battlefield 2: Modern Combat پلەیستیەشن ٢، ئێکس بۆکس، ئێکس بۆکس ٣٦٠
Battlefield 2: Special Forces ویندۆز
٢٠٠٦ Battlefield 2: Euro Force ویندۆز
 Battlefield 2: Armored Fury ویندۆز
Battlefield 2142 ماک ئۆ ئێس، ویندۆز
٢٠٠٧  Battlefield 2142: Northern Strike ماک ئۆ ئێس، ویندۆز
٢٠٠٨ Battlefield: Bad Company پلەیستەیشن ٣، ئێکس بۆکس ٣٦٠
٢٠٠٩ Battlefield Heroes ویندۆز
Battlefield 1943 پلەیستەیشن ٣، ئێکس بۆکس ٣٦٠
٢٠١٠ Battlefield: Bad Company 2 پلەیستەیشن ٣، ئێکس بۆکس ٣٦٠، ویندۆز
 Battlefield: Bad Company 2: Vietnam پلەیستەیشن ٣، ئێکس بۆکس ٣٦٠، ویندۆز
Battlefield Online ویندۆز
٢٠١١ Battlefield Play4Free ویندۆز
Battlefield 3 پلەیستەیشن ٣، ئێکس بۆکس ٣٦٠، ویندۆز
 Battlefield 3: Back to Karkand پلەیستەیشن ٣، ئێکس بۆکس ٣٦٠، ویندۆز
٢٠١٢  Battlefield 3: Close Quarters پلەیستەیشن ٣، ئێکس بۆکس ٣٦٠، ویندۆز
 Battlefield 3: Armored Kill پلەیستەیشن ٣، ئێکس بۆکس ٣٦٠، ویندۆز
 Battlefield 3: Aftermath پلەیستەیشن ٣، ئێکس بۆکس ٣٦٠، ویندۆز
٢٠١٣ Battlefield 3: End Game پلەیستەیشن ٣، ئێکس بۆکس ٣٦٠، ویندۆز
Battlefield 4 پلەیستەیشن ٣، ئێکس بۆکس ٣٦٠، ویندۆز، پلەیستەیشن ٤، ئێکس بۆکس وەن
 Battlefield 4: China Rising پلەیستەیشن ٣، ئێکس بۆکس ٣٦٠، ویندۆز، پلەیستەیشن ٤، ئێکس بۆکس وەن
٢٠١٣-٢٠١٤ Battlefield 4: Second Assault پلەیستەیشن ٣، ئێکس بۆکس ٣٦٠، ویندۆز، پلەیستەیشن ٤، ئێکس بۆکس وەن
٢٠١٤ Battlefield 4: Naval Strike پلەیستەیشن ٣، ئێکس بۆکس ٣٦٠، ویندۆز، پلەیستەیشن ٤، ئێکس بۆکس وەن
Battlefield 4: Dragon's Teeth پلەیستەیشن ٣، ئێکس بۆکس ٣٦٠، ویندۆز، پلەیستەیشن ٤، ئێکس بۆکس وەن
Battlefield 4: Final Stand پلەیستەیشن ٣، ئێکس بۆکس ٣٦٠، ویندۆز، پلەیستەیشن ٤، ئێکس بۆکس وەن
٢٠١٥ Battlefield 4: Weapons Crate پلەیستەیشن ٣، ئێکس بۆکس ٣٦٠، ویندۆز، پلەیستەیشن ٤، ئێکس بۆکس وەن
Battlefield 4: Night Operations پلەیستەیشن ٣، ئێکس بۆکس ٣٦٠، ویندۆز، پلەیستەیشن ٤، ئێکس بۆکس وەن
 Battlefield 4: Community Operations پلەیستەیشن ٣، ئێکس بۆکس ٣٦٠، ویندۆز، پلەیستەیشن ٤، ئێکس بۆکس وەن
Battlefield 4: Legacy Operations ویندۆز، پلەیستەیشن ٤، ئێکس بۆکس وەن
Battlefield Hardline پلەیستەیشن ٣، ئێکس بۆکس ٣٦٠، ویندۆز، پلەیستەیشن ٤، ئێکس بۆکس وەن
Battlefield Hardline: Criminal Activity پلەیستەیشن ٣، ئێکس بۆکس ٣٦٠، ویندۆز، پلەیستەیشن ٤، ئێکس بۆکس وەن
Battlefield Hardline: Robbery پلەیستەیشن ٣، ئێکس بۆکس ٣٦٠، ویندۆز، پلەیستەیشن ٤، ئێکس بۆکس وەن
Battlefield Hardline: Blackout پلەیستەیشن ٣، ئێکس بۆکس ٣٦٠، ویندۆز، پلەیستەیشن ٤، ئێکس بۆکس وەن
٢٠١٦ Battlefield Hardline: Getaway پلەیستەیشن ٣، ئێکس بۆکس ٣٦٠، ویندۆز، پلەیستەیشن ٤، ئێکس بۆکس وەن
Battlefield Hardline: Betrayal پلەیستەیشن ٣، ئێکس بۆکس ٣٦٠، ویندۆز، پلەیستەیشن ٤، ئێکس بۆکس وەن
Battlefield 1 ویندۆز، پلەیستەیشن ٤، ئێکس بۆکس وەن
٢٠١٧  Battlefield 1: They Shall Not Pass ویندۆز، پلەیستەیشن ٤، ئێکس بۆکس وەن
 Battlefield 1: In the Name of the Tsar ویندۆز، پلەیستەیشن ٤، ئێکس بۆکس وەن
Battlefield 1: Turning Tides ویندۆز، پلەیستەیشن ٤، ئێکس بۆکس وەن
٢٠١٨  Battlefield 1: Apocalypse ویندۆز، پلەیستەیشن ٤، ئێکس بۆکس وەن
Battlefield V ویندۆز، پلەیستەیشن ٤، ئێکس بۆکس وەن
 Battlefield V: Overture ویندۆز، پلەیستەیشن ٤، ئێکس بۆکس وەن
 Battlefield V: Lightning Strikes ویندۆز، پلەیستەیشن ٤، ئێکس بۆکس وەن
٢٠١٩  Battlefield V: Trial by Fire ویندۆز، پلەیستەیشن ٤، ئێکس بۆکس وەن
 Battlefield V: Defying the Odds ویندۆز، پلەیستەیشن ٤، ئێکس بۆکس وەن
 Battlefield V: War in the Pacific ویندۆز، پلەیستەیشن ٤، ئێکس بۆکس وەن
٢٠٢٠  Battlefield V: Into the Jungle ویندۆز، پلەیستەیشن ٤، ئێکس بۆکس وەن
٢٠٢١ Battlefield 2042 ویندۆز، پلەیستەیشن ٤، ئێکس بۆکس وەن، پلەیستەیشن ٥، ئێکس بۆکس سێریەس
بڵاونەکراوەتەوە Battlefield Mobile ئەندرۆید، ئای ئۆئێس

یاریکردن

یارییەکانی زنجیرەی مەیدانی جەنگ، زیاتر سەرنج دەخەنە سەر شەڕە گەورە و ئۆنلاینەکان. جگە لە سەربازەکان، تانک و فڕۆکە و ئۆتۆمبێلی تریش دەتوانن بەشداری لە شەڕەکاندا بکەن.

لە (Battlefield 2)ـەوە، زنجیرەکە بەشێوەیەکی گشتی باری ئۆنلاین و دروستکردنی ئەکاونتی بۆ یارییەکە بەردەست خست بۆ هەر یاریزانێک، ئەمەش ڕێگەی بە بەکارهێنەراندا کە بەرزکردنەوەی پلە و دەستکەوتنی چەک بە پشتبەستن بێت بە توانای یاریزانەکە، هەروەها وەرگرتنی خەڵاتەکانی وەکوو مەدالیا و پلە وەربگرن.

سیستمێکی چینایەتی لەناو هەموو یارییەکاندا هەیە و ئامادەیە. هەر پۆلێک و چینێک جۆرێکی جیاوازی چەکی سەرەتایی و ئامێری جیاوازی هەیە، کە ڕۆڵی یاریزانەکان لە بەرەکانی جەنگدا جیادەکاتەوە.

مێژووی گەشەپێدان

یاری Battlefield 1942 لە ١٠ـی ئەیلوولی ٢٠٠٢، بە بەکارهێنانی بزوێنەری یاری Refractor بڵاوکرایەوە کە باسی سەردەمی جەنگی جیهانی دووەمی دەکرد. شێوازی یاریکردنی "Conquest"ـی بەردەستخست، کە تیایدا یاریزانەکان لە سەرتاسەری نەخشەکەدا شەڕیان بۆ خاڵەکانی ناو نەخشەکە دەکرد و کۆنترۆڵیان دەکرد و دوو خاڵی تێدا بوو، یەکیان موڵکی یاریزانەکەیە و یەكێکی تریان موڵکی دوژمنەکەیە.

Battlefield Vietnam کە لە ساڵی ٢٠٠٤ بڵاوکرایەوە، شوێن و کاتی یاریکردنەکەی گواستەوە بۆ جەنگی ڤێتنام و لەسەر بزوێنەری نوێکراوەی Refractor دروستکرا، لەگەڵ باشترکردنی ڕاستی یارییەکە و گرافیکەکەی وەکوو توانای تەقاندنی چەکی کەسی و سووک لە کاتی دانیشتن لەناو ئۆتۆمبێلەکاندا و بینینی گەڵا و دارە چڕەکان.

یاری Battlefield 2 کە لە ساڵی ٢٠٠٥ بڵاوکرایەوە، لە سەردەمێکی نوێدا ڕوودەدات، کە شەڕی نێوان ئەمریکا و چین و هاوپەیمانی خەیاڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیشاندەدات. سەرەڕای ئەوەی پێویستی بە چاککردن هەبوو بەهۆی بوونی ژمارەیەکی زۆر لە هەڵە و کەمووکوڕی لە یارییەکەدا لەگەڵ بڵاوکردنەوەیدا، بەڵام سەرکەوتنێکی بازرگانی گەورەی بەدەستهێنا، زیاتر لە ٢,٢٥٠,٠٠٠ دانە لە سەرانسەری جیهاندا فرۆشرا، تاکوو تەممووزی ٢٠٠٦. هەروەها بڵاوکردنەوەی یەکێک لە وەشانەکانی یارییەکە بەناوی هێزی تایبەت کە ڕووسیا و ئەرکی تایبەت و جیاوازی تیادا زیادکرابوو لەگەڵ چەک و ئامێری نوێ و دوو کارتی یاری بە ناوەکانی زرێپۆشی شێتگیری کە سێ شەڕی نوێ لە ئەمریکا، هێزی یۆرۆ کە یەکێتی ئەوروپا زیاد دەکات، بڵاوکرانەوە. وەشانی تری هاوشێوە بە ناوی Battlefield 2: Modern Combat بۆ کونسوڵەکان بڵاوکرایەوە، کە دۆخی تاک بوو لە یارییەکەدا، بەڵام شێوازی یاریکردنی ئۆنلاینی سنووردار بوو.

Battlefield 3 لە ساڵی ٢٠٠٩ ڕاگەیەندرا و لە ٤ـی شوباتی ٢٠١١ یەکەم کورتەی یارییەکە پەخشکرا و لە ٢٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ بڵاوکرایەوە. لەناو ئەو تایبەتمەندییانەی کە لە یارییەکەدا ماونەتەوە، توانای ڕۆشتن بەپێی ئارەزووی یاریزانەکە بوو. یارییەکە ڕێگە بە ٦٤ یاریزان دەدات وەکوو هەموو وەشانەکانی پێشووی یاری Battlefield، هەرچەندە کونسوڵەکان ڕێگە بە یاریکردنی ٢٤ یاریزان دەدەن. هەروەها یاری Battlefield 3 Beta لە ٢٩ـی ئەیلوولی ٢٠١١ بڵاوکرایەوە. Battlefield 3 نمرەی پێداچوونەوەی بەرزی وەرگرتووە و خەڵاتی لە کۆمپانیای IGN وەرگرتووە.

فیلمی Battlefield 4 لە ٢٦ـی ئازاری ٢٠١٣ ڕاگەیەندرا، تاقیکاری بۆ یارییەکە لە ١ـی تشرینی یەکەم دەستیپێکرد و لە ١٥ـی تشرینی یەکەم کۆتایی هات، لە ٢٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ یارییەکە بڵاوکرایەوە بۆ کونسوڵەکان. هەروەها لە ٦ـی ئایاری ٢٠١٦، یاری Battlefield 1 بە فەرمی ڕاگەیەندرا، لەگەڵ کورتەی یارییەکە لە یوتیوب و بڵاوکردنەوەی تەواوی یارییەکە لە ٢١ـی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦.

یاری Battlefield V لە ٢٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە، بەڕێوەبەرانی زنجیرە یارییەکە وەکوو پاداشتێک بۆ یاریزانەکانی خۆیان، ماوەیەک بەر لە بڵاوکردنەوەی وەشانی نوێی یاریەکان، یارییەکە پێشکەشی ئەو یاریزانانە دەکەن کە یاریان بە بەشەکانی پێشتری زنجیرەکە کردووە. هەر بۆیە لە ٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠١٨، بە ١١ ڕۆژ پێشتر، یارییەکەی پێشکەش بە ئەو یاریزانانە کرد.

یاری Battlefield 2042 لە 19ـی تشرینی دووەمی 2021 بڵاوکرایەوە. بەهۆی پێشوازی نەرێنی لەلایەن بینەران و یاریزانانەوە، هەروەها بوونی هەڵە و کەمووکوڕی و کەوتنەخوارەوەی کەرەستەکانی ناو یارییەکە و خراپی خستنە بازاڕی یارییەکە، ئۆسکار گابرێلسۆن بەڕێوەبەری گشتی و کارمەندێکی پێشکەوتووی ستۆدیۆکە بوو، دەست لەکاردەکێشێتەوە. ڕیبێکا کۆتاز، بەڕێوەبەری کارگێڕی پێشووی کۆمپانیای یوبیسۆفت ئانسی، جێگەکەی پڕدەکاتەوە. لەگەڵ دەستبەکاربوونیدا، کۆمەڵێک کەسی لێهاتوو و پێشکەوتوو بۆ کۆمپانیاکە دامەزران و پلانی نوێیان دانا بۆ گەشەپێدانی زنجیرە یارییەکە.

لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢١ و سەرەتای ٢٠٢٢ کۆمپانیاکە وەشانێکی نوێی یارییەکەی ڕاگەیاند بۆ سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆئێس بەناوی Battlefield Mobile.


سەرچاوەکان



321 بینین