گاندی و خلۆکەکە (١٠٠ وێنەکەی مێژوو)

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-08-30-12:15:00 - کۆدی بابەت: 10076
گاندی و خلۆکەکە (١٠٠ وێنەکەی مێژوو)

ناوه‌ڕۆك

سەد وێنەکەی مێژوو

گۆڤاری تایم بڕیاری دا بە دانانی لیستێک بۆ بەناوبانگترین وێنەکانی مێژوو و لیستەکەش پێکهاتبوو لە ١٠٠ وێنە، بۆ ئەمەش لەگەڵ زۆرێک لە وێنەگر و وێنەزانانی جیهان کۆبوونەوە، لێکۆڵەرەکان دەڵێن: "هەندێک لە وێنەکانمان داناوە چونکە تاکن، هەندێکیان چونکە بیری مرۆڤیان گۆڕی، و هەندێکیش شێوازی ژیانمانی گۆڕی، بەڵام ئەوەی هاوبەشە لە نێوان هەموویان، ئەوەیە دەبنە هۆی گۆڕانکاری لە مرۆڤەکاندا".

ناوی وێنە گاندی و خلۆکەکە
ناوی وێنە بە فەرمی Gandhi And The Spinning Wheel
ڕیزبەندی بیست و هەشتەمین
جۆر سەرکردە، ئازادی، سەربەخۆیی
مێژوو ١٩٤٦
وێنەگر
Margaret Bourke-White

چیرۆکی وێنە 

کاتێک ئینگلیزەکان موهانداس گاندییان لە زیندانی یێروادا لە شاری پوونە لە هیندستان لە ساڵی ١٩٣٢ تا ١٩٣٣ بە دیل گرت، سەرکردە ناسیۆنالیستەکە بە چەرخە، کە خلۆکەیەکە و دەتوانرێت بگوازرێتەوە، شمەک و دەزووەکانی خۆی دروست دەکرد. ئەم پراکتیزەیە لە سەرچاوەیەکی ئاسوودەیی کەسییەوە لە کاتی دیلبووندا پەرەی سەند و بووە بەردێکی بناغەی هەڵمەتی سەربەخۆیی، گاندی هانی هاووڵاتیانی وڵاتەکەی دەدا لەبری کڕینی کاڵای بەریتانی، قوماشی خۆیان لە ماڵەوە دروست بکەن.

ساڵی ١٩٤٦ مارگریت بۆرک-وایتی وێنەگر گەیشتە هیندستان و بۆ بابەتێکی ژیان لەسەر سەرکردەکانی هیندستان، سەردانی گاندی کرد. چەرخە ئەوەندە بەسترابوو بە ناسنامەی گاندییەوە کە سکرتێرەکەی، پیارێل نایار، بە بۆرک-وایتی گوت کە دەبێت فێری ئەو پیشەیە بێت پێش ئەوەی وێنەی سەرکردەکە بگرێت. وێنەکەی بۆرک-وایت کە گاندی تێیدا هەواڵەکان دەخوێنێتەوە و چەرخەکەشی لە ژوورەکەی داناوە، هەرگیز دەرنەکەوت، بەڵام کەمتر لە دوو ساڵ دوای تیرۆرکردنی گاندی وێنەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو لە ڕێزگرتنێکدا دەرکەوت و بڵاوکرایەوە و بوو بە وێنەیەکی مێژوویی.

ئەم وێنەیە یەکێکە لە دیارترین وێنەکانی سەرکردەکانی مێژوو و دەستپێکی سەربەخۆیی لە ڕەفتاری سەرکردەکانەوە، بەوەی گاندی ڕەتی دەکردەوە شمەکی بەریتانی بکڕێت و خەڵکیشی لەسەر فێربوونی چەرخە هان دەدا.


سەرچاوەکان



281 بینین