چاندنی داری گێلاس  

له‌لایه‌ن: - جوانە محەمەد جوانە محەمەد - به‌روار: 2022-08-31-23:36:00 - کۆدی بابەت: 10097
چاندنی داری گێلاس  

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

چاندنی داری گێلاس (بە ئینگلیزی: Planting cherry tree، بە عەرەبی: زراعة شجرة الکرز)، کاتی خونچەکردنی لە وەرزی بەهاردایە و ڕەنگی گوڵەکانیشی سپی و پەمەیییە، دواتر گوڵەکەی دەبێتە میوەی گێلاس کە تامێکی خۆشی هەیە و زۆرینەی خەڵکی ئارەزووی دەکەن، گێلاس دوو جۆر تامی جیاوازی هەیە، کە بریتین لە شیرین و سوێر، بەڵام خواستی زیاتر لەسەر جۆرە شیرینەکەیەتی، جۆرە سوێرەکەی بۆ دروستکردنی خۆراک بەکاردێت و قەبارەی بچووکترە.  

کاتی چاندنی داری گێلاس لە سەرەتای بەهار یاخود کۆتایی پاییزە، واتە لە ئەو کاتانەی کە خاک نەرم و شێدارە، بەڵام ئەم دارەش هاوشێوەی زۆرینەی داری میوەکانی تر ڕووبەڕووی نەخۆشی جیاوازی مێروو و میکرۆبەکان دەبێتەوە کە پێویستە باخەوانەکان بە بەردەوامی ئاگاداری بن و چارەسەری پێویستی بۆ وەربگرن.

هەنگاوەکانی چاندن

  • هەڵبژاردنی جێگەیەکی گونجاو.
  • هەڵكۆڵینی چاڵێک.
  • ناشتنی نەمامەکە لە ناوەڕاستی چاڵەکەدا.
  • زیادکردنی ماددەی خۆراکی بۆ خاکەکەی لەگەڵ ئاودانی زۆر.

شێوازی گرنگیپێدان

جێگەی ناشتنی دەبێت بڕێکی زۆر ڕووناکی خۆری هەبێت، بەلایەنی کەمەوە ڕۆژانە شەش کاتژمێر، خاکەکەی ترشبێت و بە باشی ئاوی تێپەڕبێت و هەواگۆڕکێ بکات، داری گێلاس خۆی خۆی ناپەڕێنێت و پێویستی بە دارێکی گێلاسی ترە، لەبەر ئەوە باشترە لەکاتی چاندنی گێلاسدا سێ دار یان زیاتربن، بەڵام داری گێلاسی سوێر خۆی دەپەڕێنێت و پێویستی بە داری تر نییە، هەروەها لە دوای چوار ساڵ داری گێلاسی ئاسایی بەردەگرێت بەڵام جۆرە کورتەباڵاکانی لە سێ ساڵیدا بەردەگرن.  

دەبێت سەماد بۆ بنەوەی داری گێلاس زیادبکرێت بۆ ئەوەی ڕێژەی شێی خاکەکە بپارێزێت، هەروەها داوی بۆ دابنرێت بۆ ئەوەی گێلاسەکان لە باڵندەکان پارێزراوبن، هەموو ساڵێک لە کۆتایی زستانەوە دارەکە هەڵبپاچرێت بۆ ئەوەی بەهێزبێت لە وەرزی نوێی گەشەکردندا، کاتی لێکردنەوەی گێلاسەکە لە کاتێکدابێت کە بەتەواوەتی پێگەیشتبێت، چونکە تەنها چەند ڕۆژێک بەر لە پێگەیشتنی تەواوەتی ڕێژەی شەکری میوەکە بەرزدەبێتەوە و شیرین دەبێت.


سەرچاوەکان



417 بینین