بورهام

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر سازگار عومەر - به‌روار: 2022-09-02-22:26:00 - کۆدی بابەت: 10124
بورهام

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بورهام (بە ئینگلیزی: Burham، بە عەرەبی: بورهام) گوندێک و بچووکترین یەکەی کارگێڕی نێوخۆییە لە هەرێمی کێنت لە ئینگلتەرا. بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠١ ژمارەی دانیشتووانەکەی ١٫٢٥١ کەسە، ژمارەی دانیشتووانی بورهام لە سەرژمێری ساڵی ٢٠١١ـدا بۆ ١٫١٩٥ کەس کەمیکرد. گوندەکە لە نزیک شارۆچکەکانی مێدواییە.

دوو کێڵگەی گەورە لە بورهام هەن، ۱٥ جووتیاری نیمچە ئازاد کە هەریەکەیان ١٢٠٫٠٠٠ مەتر دووجا زەوی دەکێڵن لەگەڵ ٢٠ سنوورنشین کە هەریەکەیان ٢٠٫٠٠٠ مەتر دووجا زەوی دەکێڵن. هەروەها یەک کڵێسا و ئامێرێکی داربڕینی لێیە، لەگەڵ دارستانێک کە نیشتیمانی ۲۰ بەرازە. کڵێسای سەینت ماری کەوتۆتە سەر کەناری ڕووبارەکە.

مێژوو

مێژووی بورهام دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڕۆمانەکان و چەندین باڵەخانەی ڕۆمانی لە بورهام دۆزراونەتەوە، بەڵام لە سەردەمی سەکسۆنییەکانەوە مرۆڤەکان لە ناوچەکە نیشتەجێبوون.

ناوی بورهام

بڕگەی (ham) وشەیەکی سەکسۆنییە بەرامبەر وشەی ئینگلیزی (settlement)، کە لە زمانی کوردیدا بە واتای (جێگیرگە) دێت، هەروەها (burgh)، بەرامبەر وشەی (borough)ـی ئینگلیزییە و بە واتای (شارۆچکە) دێت. ناوی (Burham) بەرامبەر (the village near the borough) و بە واتای (گوندی نزیک شارۆچکەکە) دێت.

دانیشتووان

لە ساڵی ١٨٤١ـدا ژمارەی دانیشتووانی گوندەکە گەشەی کرد و گەشتە ٣٨٠ کەس، هەروەها لە ساڵی ١٩٠١ـدا ژمارەی دانیشتووان گەیشتە ١٫٧٢٥ کەس و لە ئێستادا نزیکەی ١٫٣٠٠ کەسی لێ نیشتەجێیە.

کەشوهەوای بورهام

کەشوهەوای بورهام ئۆقیانووسییە، لە تەواوی مانگەکانی ساڵدا باران دەبارێت و تێکڕای پلەی گەرمی ساڵانە ٢٧ پلەی سەدییە، هەروەها نزیکەی ٨٨٩ مللیمەتر باران دەبارێت. لە ساڵێکدا ٢٢٥ ڕۆژ وشکە و تێکڕای ڕێژەی شێ ٨٢٪.

باشترین کات

باشترین کات بۆ سەردانکردنی بورهام مانگی ئایار تا تشرینی یەکەمە، لەم کاتەدا کەشی گوندەکە خۆشە و بەزۆری هیچ دابارینێک لە ئارادا نییە. تێکڕای بەرزترین پلەی گەرمی لە مانگی تەممووز ٢١٫١ پلەی سەدییە و تێکڕای نزمترین پلەی گەرمی لە کانوونی دووەمدا ٦٫٧ پلەی سەدییە.


سەرچاوەکان



183 بینین