ئەو درۆیانەی دایک و باوک لەگەڵ منداڵەکانیان دەیکەن

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2022-09-06-13:12:00 - کۆدی بابەت: 10163
ئەو درۆیانەی دایک و باوک لەگەڵ منداڵەکانیان دەیکەن

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ئەو درۆیانەی دایک و باوک لەگەڵ منداڵەکانیان دەیکەن (بە ئینگلیزی: The lies that parents tell their children، بە عەرەبی: كذب الوالدين علی اطفالهمهەمیشە ڕاستگۆیی باشترین شێوازی مامەڵەیە لەگەڵ منداڵدا، بەڵام هەموو دایک و باوکێک بەلایەنی کەمەوە جارێک یەکێک لەم درۆیانەی لەگەڵ منداڵەکانی کردووە.

درۆکان

  1. با بیری لێ بکەمەوە: هەندێک کات دایک باوک لە بەرانبەر خواستی منداڵەکانیان زۆر بەخێرایی دەڵێن "با بیری لێ بکەمەوە" بەڵام لەڕاستیدا مەبەستی ئەوەیە هەر بیریشی لێ ناکەمەوە و هیوادارم تۆش لەبیری بکەیت.
  2. پارەم پێ نییە: لەوانەیە لەڕاستیدا پارەی ئەو ئامڕازی یارییەت پێ بێت کە منداڵ داوای دەکات، بەڵام ناتەوێت یارییەکی بۆ بکڕیت کە تەنیا دوو ڕۆژ یاری پێ دەکات، یان لەو جۆرە یارییەی هەیە بۆیە پێی دەڵێی پارەم پێ نییە.
  3. لە کاتی خەوت تێپەڕیوە: وتنی ئەم ڕستەیە بە منداڵێک کە هێشتا لە کات و کاتژمێر تێناگات زۆر ئاسانە.
  4. ئێمەش دوای تۆ دەخەوین: ئەگەر منداڵەکان بزانن کاتێک ئەوان دەخەون، دوای ئەوە ئێوە سەیری تەلەڤزیۆن دەکەن و ناخەون، هەرگیز ناخەون.
  5. هەر کەس زووتر بخەوێت، دەبێتە براوە.
  6. ئەو ئاژەڵە ئێستا خەوتووە: هەندێک کات بۆئەوەی منداڵەکەمان ئازاری ئەو بەچکە پشیلەیە نەدات کە لە کەناری شەقامەکەیە، یان بۆئەوەی لەگەڵ خۆی نەیهێنێتەوە ماڵەوە، پێی دەڵێن ئەوە خەوتووە.
  7. من هەمیشە قوتابی یەکەم بووم: منداڵەکان دەستیان بە نمرەکانی ئێوە ناگات و دەتوانن نمرە خراپەکانتان بشارنەوە.
  8. هیچ شیرینییەکمان لە ماڵەوە نەماوە: ئەگەر شیرینی و پسکیتیشتان لە ماڵەوە مابێت، بەڵام بۆ سەلامەتی منداڵەکە پێی دەڵێن نەماوە.
  9. شیرینییەکان بۆ فرۆشتن نین و نایانفرۆشن.
  10. ئەگەر سپێناغ بخۆیت وەکوو پاپای بەهێز دەبیت.
  11. ئەگەر گڵۆپی ناو ئۆتۆمبێلەکە دابگیرسێنیت، پۆلیس دەمانگرێت.
  12. ئەگەر دەستت لە ئۆتۆمبێلەکە ببەیتە دەرەوە، ئۆتۆمبێلێلی تر دەستت دەقرتێنێت.
  13. ئازاری نییە: دایک و باوک هەمیشە لە خەمی تەندروستی منداڵەکانیانن بۆیە هەندێک جار ناچار دەبن بە منداڵ بڵێن، دەرزی و دەرمانەکان ئازاریان نییە.
  14. ئەگەر درۆ بکەیت لووتت درێژ دەبێت.
  15. مۆبایلەکەم هیچ یارییەکی تێدا نییە.
  16. ئەگەر چاو خێل بکەیت بۆ هەمیشە ئاوا دەمێنیتەوە.
  17. ئەگەر ڕاستییەکەم پێ بڵێیت توڕە نابم.


سەرچاوەکان



830 بینین