نەخۆشی پاقلە چییە؟

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-09-11-22:01:00 - کۆدی بابەت: 10218
نەخۆشی پاقلە چییە؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

نەخۆشی پاقلە چییە؟ (بە عەرەبی: انیمیا الفول یان فقر الدم الباقلاء، بە ئینگلیزی: Glucose 6 phosphate dehydrogenase deficiencyنەخۆشی پاقلە کە ناوە زانستیەکەی (G6PD)ـیە،بریتییە لە کەمی ئەنزیمی (G6PD) کە لە خوێندایە و پێویستە بۆ ئەوەی خڕۆکە سوورەکان بەباشی کاری خۆیان بکەن، ئەو کەسانەی تووشی ئەم نەخۆشیە دەبن ئەم ئەنزیمە کەمە لە خوێنیاندا.

دەربارەی نەخۆشی پاقلە

کاتێک ئەم ئەنزیمە کەم دەبێت خڕۆکە سوورەکانی خوێن زوو تێکدەشکێن و شیدەبنەوە و دەبنە هۆی دابەزینی خوێن و کەمخوێنی ئەم نەخۆشیە بۆ ماوەییە و مەرج نییە هەموو کاتێک نیشانەی هەبێت تاکوو بەرکەوتە نەبیت بە یەکێک لەمانە:

  1. تووش بوون بە هەوکردن: بەکتریا، ڤایرۆس، مشەخۆرەکان
  2. دەرمان: ئەوانەی ماددەی سەڵفای تێدایە، دەرمانی مەلاریا
  3. خۆراک: پاقلە
  4. بۆنکردن یان دەستلێدان لە ماددەی وەک ئەسپەنیک

کۆنیشانەکانی نەخۆشیەکە چین؟

نیشانەکانی بەپێی جۆری کەمی ئەنزیمەکە دەگۆڕێت، زۆربەیان نیشانەیان نییە تاکوو بەرکەوتە ئەبن بە یەکێک لەو شتانەی کە باسکران.

  1. زەردوویی کاتێک پێست یان چاوت زەرد دەبێت.
  2. کاڵبوونەوەی پێست و لێو و زمان و پێڵووی چاو.
  3. ڕەنگی میز تۆخ دەبێت.
  4. ئازاری سک و پشت.

ئایا پشکنینێکی تایبەت هەیە و چۆنیش چارەسەر دەکرێت؟

بەڵێ لە ڕێگای خوێنەوە پزیشک پشکنین ئەنجامدەدات. هەروەها هیچ دەرمانێک نییە بۆ چارەسەر تەنها دوورکەوتنەوە لەو خواردن و دەرمان و ماددانەی کە دەبێتە هۆی ووروژاندنی نەخۆشیەکە، ئەگەر خوێنی نەخۆشەکە زۆر کەمبێتەوە پێویستە خوێن وەربگرێت.

چی بکرێت لەماڵەوە بۆ خۆپاراستن؟

خۆت بەدوور بگرە لە بەکارهێنانی ئەو دەرمان و ماددانەی کە تووشی شی بوونەوەی خوێن و وروژاندنی نەخۆشیەکەت دەکەن.

چی بکرێت بۆ کاتی سکپڕی؟

لەکاتی بڕیاردان بۆ دووگیانی پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت و لەژێر چاودێری پزیشکدا بیت، ئەم نەخۆشییە دەگوازرێتەوە و بۆ ماوەییە بۆ وەچەکان، لەڕێگای کرۆمۆسۆمی X دەگوازرێتەوە، بۆیە زۆربەی ئافرەتان هەڵگرن بەڵام لە پیاواندا زیاتر تووش دەبن.


سەرچاوەکان



671 بینین