خواردنەوە وزە بەخشەکان چی بەسەر جەستەدا دەهێنن؟

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-09-15-13:32:00 - کۆدی بابەت: 10258
خواردنەوە وزە بەخشەکان چی بەسەر جەستەدا دەهێنن؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

خواردنەوە وزە بەخشەکان چی بەسەر جەستەدا دەهێنن؟ (بە عەرەبی: ماذا تفعل مشروبات الطاقة للجسم؟، بە ئینگلیزی: ?What do energy drinks do to the bodyخواردنەوە وزە بەخشەکان کۆمەڵێک زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە بەتایبەت ئەگەر ڕۆژانە یان بە بەردەوامی و بڕێکی زۆری لێ بخورێتەوە.

زیانە تەندروستییەکان

  1. زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس وەکوو قورحەی گەددە، سورێنچک، گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە بۆ سورێنچک و سکچوون.
  2. زیادبوونی ئەگەری شکانی ئێسک و درز بەهۆی بوونی گۆگرد لەناو ئەو خواردنەوانەدا، چونکە ڕێگا دەگرێت لە هەڵمژینی کانزای کالسیۆم.
  3. بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ماددەی کافایین کە کاریگەری خراپی هەیە لەسەر مێشک، دەمار، دەروونی مرۆڤ.
  4. زیادبوونی دڵەڕاوکێ، نائارامی، تووڕەیی، هەڵسوکەوتی شەڕانگێزی و کەمی سەرنجدان.
  5. دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاسنی لەش و کەمخوێنی.
  6. تێکچوونی ئاستی شەکرەی خوێن، زۆر خواردنەوەیان دەبێتە هۆی زۆری کێش و ئەگەری قەڵەوی.
  7.  تووشبوون بە نەخۆشی شەکره.
  8. زیادبوونی لێدانی دڵ، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
  9. گرژبوونی ماسولکەکانی دڵ و ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ .
  10. کلۆربوونی ددان و خوراننی چینی مینای ددانەکان.
  11. تووشبوون بە هەستیاریی وەکوو خورانی پێست یان کۆکە.
  12. گیرانی بۆریچکەکانی هەناسە.
  13. تێکچوونی خەو.
  14. سەرئێشە.
  15. ئالوودەبوون لەسەر خواردنەوە وزە بەخشەکان.


سەرچاوەکان



323 بینین