شەش ڕێگا بۆ باشترکردنی بینایی چاو

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-09-15-14:19:00 - کۆدی بابەت: 10259
شەش ڕێگا بۆ باشترکردنی بینایی چاو

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

شەش ڕێگا بۆ باشترکردنی بینایی چاو (بە عەرەبی: ست طرق لتحسين البصر، بە ئینگلیزی: Six ways to improve eyesight)، لەگەڵ چوون بە تەمەن و زۆر بەکارهێنانی ئامێرە پێشکەوتووەکان بینین لاواز دەبێت، ئەوەش وا دەکات کەمتر چێژ لە خوێندنەوە ببینرێت و تەماشای مۆبایل بکرێت بەڕوونی، بۆیە شەش ڕێگای ئاسان هەن کە دەتوانن بە سروشتی بینین باشتر بکەن.

ڕێگاکانی باشترکردنی بینینی چاو

لەچاوکردنی چاویلکە

لەکاتی تەماشاکردنی شاشەی ئامێرە ئەلکترۆنییەکاندا، ڕووناکی شینیان لێوە دەردەچێت و زیان بە چاو دەگەیەنێت و وشکی دەکەنەوە و هیلاکی دەکەن، بۆیە باشترە لەکاتی تەماشاکردنی شاشەی ئامێرە ئەلکترۆنییەکاندا چاویلکەی پزیشکی لە چاو بکرێت.

ڕاهێنانی چاو

  1. چاو تروکاندن: چاوەکانت دابخە و بۆ ماوەی دوو چرکە بووەستە و ئەو ڕاهێنانە دووبارە بکەرەوە.
  2. چاو جووڵاندن: چاوەکانت بجووڵێنە بۆ خوارەوە و سەرەوە، لای راست و لای چەپ، پاشان بیسووڕێنەرەوە.
  3. گەرمکردنی دەست: دەستەکانت لەیەک بخشێنە و بیخەرەسەر چاوەکانت و بە قووڵی هەناسەبدە.

ئەو کردارانە دووجار لە هەفتەیەکدا دووبارە بکەرەوە.

ڤیتامین A

لەوانەیە کەمی ڤیتامین A، کێشە بۆ بینایی دروستبکات و وشکبوونەوەی چاوی لێبکەوێتەوە، باشترین سەرچاوەکانی ڤیتامین Aیش بریتین لە گێزەر، پەتاتە، هێلکە، شیر، پەنیر، ماسی و ڕۆنی ماسی.

میوەی دەوڵەمەند بە ئەنتۆسیانین

ئەنتۆسیانین دژە ئۆکسێنەرێکە لە میوەکانی وەکوو توو، ڕەشکە، بلوبێری، قەڕنابیت و گێلاسدا دەستدەکەوێت، چاو لە کاریگەرییە زیانبەخشەکانی تیشکی سەروو بنەوشەیی دەپارێزێت، هەروەها بینینی شەوانە باشتر دەکات.

خەوێکی باش

پێویستە چاوەکان هەندێک پشوو وەربگرن، چونکە ماوەی خەوتن و کوالێتی خەوتن هۆکارێکن کە کاریگەرییان لەسەر وشکبوونەوەی چاوەکان هەیە.

وازهێنان لە جگەرەکێشان

جگەرە هۆکاری زۆرێک لە نەخۆشییەکانە، دوورکەوتنەوە لێی بینین باشتر دەکات، چونکە چاو ئەگەر ئۆکسجین و ماددە خۆراکییەکانی بەباشی بۆ نەگوازرێتەوە، بەباشی کار ناکات و تووشی نەخۆشییەکانی چاو دەبێت وەکوو تاریکبوونی هاوێنەی چاو.


سەرچاوەکان



351 بینین