ئاستی زیرەکی منداڵەکەت بەرز بکەرەوە

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-09-19-15:23:00 - کۆدی بابەت: 10307
ئاستی زیرەکی منداڵەکەت بەرز بکەرەوە

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ئاستی زیرەکی منداڵەکەت بەرز بکەرەوە (بە عەرەبی: ارفع معدل ذكاء طفلك، بە ئینگلیزی: Raise your child's IQبەشی هەرە زۆری زیرەکی بۆماوەییە و لە ڕێگای (DNA)ـەوە لە باوانەوە بۆ منداڵەکان دەگوازرێتەوە، بەڵام هەندێک هۆکار هەن کاریگەرییان هەیە لەسەر بەرزکردنەوەی یان نزمکردنەوەی ئاستی ئەو زیرەکییە هەیە.

هۆکارەکانی بەرزکردنەوەی ئاستی زیرەکی

  1. خواردن: شیری دایک لە شیری قوتوو باشترە بۆ زیرەکی، لەناو جۆرەکانی شیری قوتوو هەندێک شیر باشترن لە هەندێکی تر بەهۆی بوونی ماددەی گرنگ لە پێکهاتەکەی بۆ مێشک. خواردنی تەندروست و هاوسەنگ گرنگن بۆ مێشک، بۆیە پێویستە هەرگیز نانی بەیانیان فەرامۆش نەکرێت بەتایبەتی کاتی قوتابخانە.
  2. نوستن: زوو خەوتن و تەواو و تێر خەوتن و ڕێکخەوتن زۆر گرنگن بۆ گەشەی مێشک و ئاستی زیرەکی منداڵ.
  3. وەرزش و یاریکردن: لێکۆڵینەوەکان دەریانخستوە وەرزش و یاری، ئاستی زیرەکیی منداڵ بەرەو پێش دەبات.
  4. خوێندنەوە: خوێندنەوە ڕۆڵێکی زۆر گرنگی هەیە لە زیرەکی منداڵ، چی تەنها بخوێنێتەوە یان دایک و باوکی بۆی بخوێننەوە.
  5. تەکنەلۆژیا: کەمکردنەوەی سەیرکردنی شاشەکانی تەلەڤزیۆن و مۆبایل و ئایپاد.
  6. زمان: فێرکردنی زمانێکی تر جگە لە زمانی دایک، بەڵام کاتێک منداڵ بەتەواوی فێری زمانی دایکی بوو ئینجا هەوڵی زمانی دووەم بدرێت.
  7. لایەنی دەروونی: جێگیری باری دەروونی و متمانەپێدان و هاندان و پێداهەڵگوتن لەکاتی گونجاودا.
  8. ژینگەی دەوروبەر: ژینگە و جۆری ژیان و پەروەردە و ڕۆشنبیری دایک و باوک و خێزان کاریگەریی گرنگیان هەیە.
  9. لایەنی کۆمەڵایەتی: بوونی هاوڕێ و دۆستی باش و زیرەک.
  10. لایەنی تەندروستی: دەستنیشانکردن و چارەسەری هەر حاڵەتێک بەزوویی و لەکاتی خۆیدا، وەک کێشەکانی گوێ و کزی چاو و نەخۆشییەکانی مێشک کە کاریگەرییان هەیە لەسەر تێگەیشتن و زیرەکی منداڵ هەیە.


سەرچاوەکان



920 بینین