هۆکاری سڕبوونی دەستەکان چین؟

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-09-20-15:24:00 - کۆدی بابەت: 10318
هۆکاری سڕبوونی دەستەکان چین؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

هۆکاری سڕبوونی دەستەکان چین؟ (بە عەرەبی: ما هي أسباب خدر اليد؟، بە ئینگلیزی: ?What are the causes of numbness in the handsکۆنیشانەکانی تونێڵی مەچەک واتا بێهێزی و سڕبوونی دەست و پەنجەکان بەتایبەت لە شەودا، ئەم حاڵەتە بەهۆی فشار کەوتنەسەر دەماری ناوەندی ناوچەی مەچەک ڕوودەدات کە دەبێتە هۆی بێهێزی و سڕبوونی دەست و مەچەک.

هۆکارەکان

نیشانەکان

  1. هەستکردن بە بێهێزی یان ئاوسانی پەنجەکانی دەست.
  2. هەندێکجار نەخۆشەکە هەست بە تەزوویەکی کارەبایی دەکات.
  3. لە ئەگەری چارەسەرنەکردندا دەبێتە هۆی لاوازی لە ماسولکەکانی دەستدا و بە ئاسانی شت لە دەستی کەسەکە دەکەوێتە خوارەوە.

چارەسەرەکان

گیرانی دەمار سێ جۆری هەیە لە هەر جۆرێکیان چارەسەریان جیاوازە:

  1. دەبێت نەخۆش پشوو وەرگرێت، قاڵب ببەسترێت بۆ مەچەکەکە، لەگەڵ ئازار شکێن.
  2. نابێت کاری پێبکرێت، هەروەها پێویستە قاڵب ببەسترێت بۆ مەچەکەکە، لەگەڵ بەکارهێنانی دەرزی.
  3. ئەگەر دەمارگیرانەکە زیاتر بوو، دەبێت نەشتەرگەری بۆ بکرێت.


سەرچاوەکان



677 بینین