بەنداوی سیازاخ

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-09-20-23:30:00 - کۆدی بابەت: 10325
بەنداوی سیازاخ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بەنداوی سیازاخ (بە ئینگلیزی: Siazakh Dam)، یەکێکە لە بەنداوە هەرە گەورەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، کە لە تەنیشتی شاری دیواندەر لە ئێران دروستکراوە و توانای گلدانەوەی نزیکەی ٢٣٠ ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە، ئەم بەنداوە ئاوی خواردنەوەی هەردوو شاری دیواندەر و بیجاڕ دابین دەکات، ھەروەھا دەرفەتی ئەوە بۆ زۆرێک لە زەوییە دێمییەکانی ناوچەکە دەڕەخسێنێت بۆ ئەوەی بکرێن بە ئاوی. بڕیار وابوو لە ساڵی ٢٠١٠ کاری دروستکردنی ئەم بەنداوە تەواو ببێت. بەرزی ئەم بەنداوە ٨٤ مەترە و درێژاییەکەی ٢٥٠ مەترە. ئەم پڕۆژەیە لەلایەن ئەندازیار بەهائەدین ئەدەب جێبەجێ کراوە.


سەرچاوەکان



260 بینین